بەڕێز مەحمود موحەممەد ناسراو بە (ئەبو سابیر) نۆێنەری کۆمەڵەی پارتیەن نیشتیمانی کورد لە سوریا سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.
ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ٢٧١١ی کوردی بەرامبەر بە ٢٤/٩/٢٠ ١١ زاینی. بەڕێز مەحمود موحەممەد ناسراو بە (ئەبو سابیر) بە نۆێنەرایەتی کۆمەڵەی پارتیەن نیشتیمانی کورد لە سوریا کە پێکهاتووە لە ١١پارتی رۆژئاوای کوردستان. سەردانی پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.
کە لە لایەن بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و ئاهورا هەورامی بەرپرسی کاروباری سەرۆکی گشتی و شێرکۆ عەبباسی و هێمن عەزیمی بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لەو باس و دیدارە دۆستانەدا بەڕێز عارف باوەجانی بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی گشت ئەو لایەنە کوردییانەی رۆژئاوای کوردستان کرد، کە بە هەستکردن بە بەرپرسایەتی لە ئاست دۆزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان توانیویانە پێکەوە ڕێکەون، و کۆمەڵەی پارتیەن نیشتیمانی کورد لە سوریا دامەزرێنن. بێگۆمان تەنیا ئەو ڕێگە ڕێگەی دروست و وڵامدەری هەلو مەرجی ئەمرۆی کوردستانە بە گشتی و ڕ٠¶ژئاوا بە تایبەت، کە ئیستا ئەو حکومەتەی سوریا لە ئەگەری ڕوخاندایە، بۆ ئەم ئەگەرەش یەکدەنگی پێویستە.
پاشان بەڕێز مەحمود موحەممەد ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە پەلە بیر لە درووستکردنی بەرەیەکی بەو شێوە بکەنەوە.
شایانی باسە کە بەڕێز ئەبو سابیر ئەندامی سەرکردایەتی وبەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتی کوردە لە سوریا.
هەر لەو پێوەندییەشدا هەردولایەن پێداگریان لە سەر بەردەوامی پێوەندیی دوولایەنە کردەوە.
بەشی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ هەولێر پایتەختی باشوری کوردستان. ٢ی ڕەزبەری ٢٧١١ ی کوردی. ٢٤/٩/ ٢٠ ١١ زاینی
[email protected] - www.psk2006.org