هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پشتیوانی لەپەنابەرانی مانگرتوو لە ستۆکه٠¶ڵمی پایتەختی سوید دەکات.

بۆ ئاگاداری و ڕای گشتی
هاۆنێشتمانانی به‌ڕێز
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن ماوەیەکە کۆمه‌ڵێک له چالاکوانان و ئەندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان که له جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد و ئەندامانی سه‌ر به حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له ناوەندی شاری ستۆکهوڵمی پایتەختی سوید، بە دژی ڕەدکردنەوەی داواکاری پەنابەرییان لە لایەن ئیداره‌ی په‌نابه‌ران (کوچبه‌ران) ی وڵاتی سوئیدەوە.
پێشێلکارییه‌کانی مافی مروڤ لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە له هه‌موجیهاندا ئاشکراو بەرچاوە، و کردەوەکانی ئێران ویژدانی مرۆڤایەتی جیهانی هەژاندوە. چالاکوانان کۆڵی نەداوە. بێگومان له وه‌ها حکومه‌تێکی توتالیته‌ردا گیانی خه‌باتکاران و ڕزگاریخۆازانی ڕیگای ڕزگاری و ئازادی پر مه‌ترسیدارتر ده‌بیت. هه‌ر بۆیه ئیمه وه‌ک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌باتکاره که هه‌ر یه‌ک ساڵانیکی زۆر له ته‌مه‌نیان له خه‌بات و شورشدا دژ به کۆماڕی ئیسلامی ئیران خه‌باتیان کردووه. هه‌ربویه ئه‌گه‌ر بۆ ئێران دیپۆرت بکڕینه‌وه روبه‌رووی هه‌ره‌شه‌ی ئێعدام و زیندان و ئه‌شکه‌نجه ده‌بنه‌وه. ئێمه وەک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتێوانی له مافی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتکارە کوردستانیانە ده‌که‌ین، و داوا لە وڵاتی سوید دەکەین کە مافی پەنابەری بەو کەسانە بدات، کە گەرانەوەیان بەرەو ئێران لەگەڵ مەرگ و بەندی ڕووبەروو دەبنەوە.
هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆمەڵە - پارتی سۆسیالدێمۆکراتی کوردستان
پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان
٢٠ ١١/ ١٠ / /٣
2011-10-05 18:34:47
14 ساڵ و 4 مانگ و 9 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان