هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێروری مەشعەل تەمۆ بە تووندی ئیدانە دەکات.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
ناوبراو نزیکه‌ی 3 ساڵیش له به‌ندیخانه‌کانی ڕێژیمی به‌عسی سوریا بووه و ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م بوو که له به‌ندیخانه ڕزگاری بووه.
هاوڵاتییانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان. خه‌ڵکی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری گه‌لی کورد.
هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌کمان ئاگادارین که له به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه ڕاپه‌رینی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ژێر ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ستی پێکردوه. سوریاش وه‌ک یه‌کێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی و داگیرکه‌ری به‌شێک له خاکی کوردستان که‌وتووه‌ته به‌ر ڕق و کینه‌ی ده‌یانساڵه‌ی خه‌ڵکه چه‌وساوه‌که‌ی، و ماوه‌ی 6 مانگه به‌رده‌وام خۆپێشاندان له‌و وڵاته درێژه‌ی هه‌یه.
کوردستانیانی ڕۆژئاوای کوردستانیش هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌که‌وه به یه‌کگرتووی و یه‌کده‌نگی به‌شدارییان کردوه و خۆیان بۆ ئه‌گه‌ری ڕوخان و نه‌مانی ئه‌م ڕێژیمه داگیرکه‌ره ئاماده کردوه.
مه‌شعه‌ل ته‌مۆ یه‌کێک بووه له کورده چالاک و به‌رچاوه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان که ڕۆڵی سه‌ره‌کی بۆ هاندانی خه‌ڵک بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م حکومه‌ته دیکتاتۆره. ناوبراو یه‌کێک بووه له ئه‌ندامان و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتیمانی سوریا، و هه‌روه‌ها وته‌بێژی ڕێکخراوی ( شه‌پۆلی پاشه‌رۆژی) ڕۆژئاوای کوردستان بووه.
ناوبراو نزیکه‌ی 3 ساڵیش له به‌ندیخانه‌کانی ڕێژیمی به‌عسی سوریا بووه و ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م بوو که له به‌ندیخانه ڕزگاری بووه.
به پێی راپۆرتی چه‌ندین ئاژانسی به ناوبانگی هه‌واڵی جیهانی، ڕۆژی 7.10.2011، ناوبراو له له‌لایه‌ن هێزه ده‌مامکداره‌کانی تایبه‌ت به ڕێژیمی به‌عسی سوریا‌وه له ماڵه‌که‌ی خۆی له قامیشلی رۆژئاوای کوردستان به شێوه‌یه‌کی نامرۆجڤانه تیرۆر کرا. هه‌ر له‌و ڕووداوه‌داوه‌و له کاتی هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تروریستان کوره‌که‌ی و هاوڕێیه‌کی دیکه‌ی به تووندی بریندار ده‌بن.
ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌و کرده‌وه تروریستیه‌ی ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سوریا به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین.
سه‌ره‌خۆشئ هاوپه‌یمانیمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاک مه‌شعه‌لی 52 ساڵه و گشت کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌که‌ین. زۆر به داخین که ئه‌و تێکۆشه‌ره ناوداره‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌مان پرۆسه‌ی ئازادی ڕۆژئاوای کوردستان که زۆر چاوه‌ڕێ ده‌کرێن به‌مزووانه ڕووبدات نا‌بینیت. به‌ڵام خۆینی ئه‌و شه‌هیده نه‌مره ده‌بێته هه‌وێنی ئازادی گه‌له‌که‌مان. وه‌ک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پشتیوانی و ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌ر جۆره هاوکارییه‌کی هاوڵاتیانی کوردستانیمان له ڕۆژئاوای وڵاته داگیرکراوه‌که‌مان ده‌رده‌برین.
مردن و نه‌مان بۆ ڕێژیمی دیکتاتۆی به‌عسی سوریا و گشت دیکتاتۆران و داگیرکه‌رانی
کوردستان.
هه‌ر شه‌کاوه بێت یه‌کێتی و ته‌بایی گشت لایه‌نه‌کانی کوردستانی.
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
کۆمەڵە - پارتی سۆسیالدێمۆکراتی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان
٢٠ ١١/ ١٠ / /٩
2011-10-09 12:28:12
14 ساڵ و 4 مانگ و 15 کاتژمێر و 8 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس