به مه‌به‌ستی نۆێکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانیه‌کان سه‌ردانی مه‌کته‌بی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیان کرد. له لایه‌ن به‌ڕێز به‌همه‌ن حسین جێگری سکرتێری گشتی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و شاندی یاوه‌ری به گه‌رمی پێشوازیکران.
دیداری نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.

ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری ٢٧١١ ی کوردی. بەرامبەر بە ٩ / ١٠ / ٢٠ ١١ زاینی. شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕیز عارف باوه‌جانی و به مه‌به‌ستی نۆێکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی له گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانیه‌کان سه‌ردانی مه‌کته‌بی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیان کرد.
له لایه‌ن به‌ڕێز به‌همه‌ن حسین جێگری سکرتێری گشتی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و شاندی یاوه‌ری به گه‌رمی پێشوازیکران.
له‌و دیداره دۆستانه‌دا وێرای پێداگری له سه‌ر پێوه‌ندی دوولایه‌نه، باسێکی گشتی له سه‌ر هه‌لومه‌رجی کوردستان و ڕووداوه‌کانی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین شرۆڤه‌ی له سه‌ر کرا.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن شاندی خانەخۆی بۆ نیورۆخوانێک میوانیکران.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان بریتی بوون لە :
١- عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ “ ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی پ س ک
٣- جەوهەر میرزای، ئەندامی پێوەندییەکانی باشوری کوردستان پ س ک
٤- فەرحان کەرەمی، ئەندامی پێوەندییەکانی باشوری کوردستان پ س ک
٥ - شیرکۆ عەبباسی لە لایەن ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان
شاندی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بریتی بوون لە :
١- به‌همه‌ن حسین جێگری سکرتێری گشتی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
٢- د . هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان
٣- جەمال حسین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
٤- دڵشاد ڕەمەزان ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
پاش ٣ کاتژمێر لەو دیدارە دۆستانەدا، شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن خانخۆێوە بەڕێکرا.
ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری ٢٧١١ ی کوردی. بەرامبەر بە ٩ / ١٠ / ٢٠ ١١ زاینی
ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان / هەولێر
www.psk2006.org ---
[email protected]