له سێداره‌دانی سه‌رانی به‌عس سزاێکی پر به به‌ره، به‌ڵام
وهاب شاه محمد/سويد
ده‌سه‌ڵاتی سی وپێنج ساله‌ی به‌عس و هه‌موو ئه‌و جه‌نگانه‌ی که ئه‌م رژێمه به ناوی عرووبه‌و به‌رگری له ئيسلام له ناوه‌وه‌و ناوچه‌که به‌رپايکردبوو هۆێکی تری ئه‌و زه‌مينه خۆشکردنه بوو بۆ هێزه شوڤينێکان که عيراق بکه‌نه پايگاو بنکه‌ی کاره‌کانيان. زۆر له رژێمه‌کانی ناوچه‌که‌ش سوودێکی زۆريان له بوون و مانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس و سياسه‌ته‌کانی وه‌رگرتبوو.
له سێداره‌دانی سه‌رانی به‌عس سزاێکی پر به به‌ره، به‌ڵام.
پاش ساڵانێکی پر له چاوه‌روانی، دادگای باڵای تاوانه‌کان له عيراق سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر سه‌دام حوسين و هه‌ندێ له تاوانبارانی تری به‌عس سه‌پاند. ئه‌م سزای دادگايه له لايه‌ن هه‌ندێ هێزه شۆڤينيزمه‌کانی ناوه‌و ده‌ره‌وه به سزاێکی ناره‌واو دادگايکردنه‌که‌ش به شانۆێکی ئاماده‌کراوی ئه‌مريکا له قه‌ڵه‌م ده‌درێت که گوايه ئه‌نجامدانی ته‌نها له پێناو شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شکستانه بێت که ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی له‌م وڵاته رووبه‌رووی بونه‌ته‌وه. ئه‌م لايه‌نانه له‌به‌ر چه‌ند هۆێکی ئايدلۆجی، مه‌زهه‌بی وه سياسی دژايه‌تێکی بنه‌ره‌تی پرۆسه‌ی دادگايکردنه‌که‌و ئه‌و سزایه ده‌که‌ن که دژ به سه‌رانی به‌عس ئه‌نجامدراوه. زۆربه‌ی زۆری ئه‌م لايه‌نانه هاومه‌زهه‌بی سه‌رانی به‌عسن و تاکو پێش رووخانی رژێمی به‌غدا به هه‌موو هێزێکی خۆيان پشتگيريان له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و سياسه‌ته‌کانی ده‌کرد. ئه‌م لايه‌نانه هه‌ميشه له رێگای که‌ناڵه جياوازه‌کانه‌وه دهۆڵی پشتگيریان بۆ سه‌دام و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لێده‌داو رژێميش پاره‌وپوولێکی زۆری خستبوه به‌رده‌ست خزمه‌ت و کاره‌کانيان، ئه‌مانه هه‌ر ناره‌زاێک يان هه‌وڵێک بۆ گۆرينی ئه‌و رژێمه يان ريسواکردنی به پيلان و به‌رنامه‌ی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ئيسلام ناو ده‌برد.
ئه‌گه‌ر چاوێک به نه‌خشه‌ی سياسی ئێستا‌و رابردووی ناوچه‌که بخشێنيين ده‌بينين که ئه‌م هێز و لايه‌نانه ساڵانێکی زۆره کار بۆ سه‌پاندن و به‌هێزکردنی زه‌مينه‌ی فه‌لسه‌فه تاريکه‌کانيان ده‌که‌ن له عيراق و ناوچه‌که وه ێکێ له به‌رنامه هه‌ره گرنگه‌کانيان ئه‌وه بووه که ته‌نها خه‌ڵکی عيراق بکه‌نه قوربانی ئايدلۆجێکه‌يان و وه‌ک سووته‌مه‌نێکی هه‌رزان له به‌رنامه سياسێکانيان به‌کاری بهێنن. هيچ کام له‌و لايه‌نانه‌ی که ئه‌مرۆ دژايه‌تی پرۆسه ديموکراسێکه‌ی عيراق و سزای له سێداره‌دانی سه‌رانی به‌عس ده‌که‌ن ئاماده‌نيين بێجگه له وڵاتی عيراق وميله‌ته‌که‌ی ببێته مه‌يدانی شه‌رو جه‌نگه‌کانيان له‌گه‌ڵ ئه‌مريکا. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌رگی شۆڤينيزمی يان به‌ناوه ئيسلامیان له‌به‌ره ئاماده‌نيين له‌سه‌ر خاکی خۆيان فيشه‌گێک دژ به ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی بته‌قێنن، يان شار‌و شارۆچکه‌کانيان وه‌ک به‌غداو ناوچه‌کانی تری عيراقی لێبێت.
ده‌سه‌ڵاتی سی وپێنج ساله‌ی به‌عس و هه‌موو ئه‌و جه‌نگانه‌ی که ئه‌م رژێمه به ناوی عرووبه‌و به‌رگری له ئيسلام له ناوه‌وه‌و ناوچه‌که به‌رپايکردبوو هۆێکی تری ئه‌و زه‌مينه خۆشکردنه بوو بۆ هێزه شوڤينێکان که عيراق بکه‌نه پايگاو بنکه‌ی کاره‌کانيان. زۆر له رژێمه‌کانی ناوچه‌که‌ش سوودێکی زۆريان له بوون و مانه‌وه‌ی رژێمی به‌عس و سياسه‌ته‌کانی وه‌رگرتبوو. زۆر له ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که وه‌کو رژێمی به‌عس کێشه‌ی فه‌له‌ستين، بوونی هێزه‌کانی ئه‌مريکايان وه هه‌موو ئه‌و ئالۆزێه سياسيانه‌ی ناوچه‌که‌يان کردۆته بيانوو وه مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سياسه‌ته‌کانيان وه‌ک پێويستێکی گرنگ ناوده‌به‌ن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ره‌شانه‌ی له ناوچه‌که‌يه. ئه‌م هۆکارانه‌و زۆر هۆکاری تری سياسی له جيهان زه‌مينه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌و لايه‌ن وهێزانه خۆشکردوه که خاکی عيراق و ميله‌ته‌که‌ی بکه‌نه سووته‌مه‌نی بيره شۆڤينێکانيان. هه‌ندێ له ميديا به‌کرێگيراوه‌کانيش بێ ئاگايانه بێت يان نا ده‌ستێکی باڵايان له تێکدان و نائارامی پێش رووخانی به‌عس و پاش رووخان له عيراق هه‌بوو.
ئاوردانه‌وه‌ێک له مێژوو‌ی سياسی سه‌د ساڵی ناوچه‌که به‌روونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که هيچ کام له وڵاتانی رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌راست بێجگه له عيراق دووچاری ماڵوێرانی و کاره‌ساتی گه‌وره‌ی له‌م جۆره نه‌بووه، هه‌موو شه‌ره‌کانی تری ناوچه‌که بێجگه له چه‌ند رۆژێکی زيتاری نه‌خاياندوه‌و تاکو ئه‌مرۆش هيچ کام له ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که ناوێرێن راسته‌وخۆ خۆیان له قه‌ره‌ی کێشه‌ی نێوان ئيسرائيل و عه‌ره‌ب بده‌ن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که له رێگای ميدياکانيانه‌وه خه‌ڵکی چه‌واشه ده‌که‌ن که گوايه دژايه‌تی و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندێکانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ئاينی ئيسلام ده‌که‌ن ، ئه‌م لايه‌نانه به ناوی دژايه‌تيکردنی فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌نيستی، به‌رگريکردن له ئاين و پاشان دژايه‌تيکردنی ئه‌مريکا وڵاتی ئه‌فغانستان و خه‌ڵکه‌که‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک دووچاری شه‌رو ماڵوێرانی گه‌وره کردبوو. پاش رووخانی رژێمی (طالبان) وڵاتی ئه‌فغانستان ئيتر وه‌کو جاران ناکرا ببێته پايگاو مه‌يدانی جه‌نگه‌کانيان وخه‌ڵکه‌که‌شی ئاره‌زووی گۆرانکارێکی بنه‌ره‌تی بوون بۆ ئه‌وه‌ی رزگاريان بێت له مه‌ينه‌تی و کاره‌ساته‌کانی ساڵانی رابردوو. نه‌مانی (طالبان) شکستێکی گه‌وره بوو بۆ ئه‌و هێزه به‌ناو ئسلاميانه بۆيه رووخانی به‌عس و ئاڵۆزی سياسی ناو عيراق هه‌لێکی باشی بۆيان رووخساند بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به پلان و به‌رنامه‌کانيان بده‌ن، پاشماوه‌کانی به‌عس و هێزه شۆڤينێکانيش ده‌ستيان باوه‌شيان بۆ زۆربه‌ی پاشماوه‌کانی رژێمی طالبان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو عيراق و پێکه‌وه کاره‌کانيان ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌مرۆ پاش سی ساڵ له رووخانی به‌عس و ده‌ستگيرکردنی سه‌رانی ئه‌م رژێمه هه‌مان هیزو لايه‌ن دژی سزا ياساێکه‌ی دادگا وه‌ستاون که به‌سه‌ر سه‌دام ودارووده‌سته‌که‌ی دراوه. ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و قوربانيانه‌ی تاوانه‌کانی رژێمی به‌عس به کارێکی ره‌واو به‌رگریکردن له عرووبه‌و ئيسلام ناو ده‌به‌ن، رژێمه‌که‌ش وه‌ک هێزێکی گرنگ و پێويست ناوده‌به‌ن. ئه‌مانه خه‌ڵکی عيراق به گوناحبار چاولێده‌که‌ن و سه‌رانی به‌عسيش به قوربانی، ده‌شيانه‌وێت له رێگای دژايه‌تیکردن و سووکردنی سزای له‌سێداره‌دانی سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی خه‌ڵکێکی زۆری چه‌واشه بووی ناوچه‌که به‌لای خۆيان رابکێشن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی عيراق و دوارۆژی روو له ئاڵۆزی و خراپتر بکات. ئه‌م لايه‌نانه هيچ جۆره لانکه‌ێکی تريان بۆ نه‌ماوه له ناوچه‌که بۆيه ده‌يانه‌وێت ئه‌نجامی دادگايکردنه‌که‌و ره‌وشی ئاڵۆزی ناو عيراق تێکه‌ڵ به‌يه‌ک بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته قه‌ت رۆژێ له رۆژان ئارامی و ئاسايش به‌خۆيه‌وه نه‌بينێت.
مانه‌وه‌ی سه‌رانی به‌عس له زيندان، ده‌ستێوه‌ردان و دژايه‌تيکردنی پرۆسه سياسێکه‌ی تازه‌ی عيراق له لايه‌ن هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌که و هاوکاريکردنی هه‌ندێ له ميدياکان رێگای بۆ هه‌موو ئه‌و لايه‌ن و پاشماوانه‌ی به‌عس خۆشکردوه که ئاشکراو بێ هيچ ترسێک دژ به برياری له سێداره‌دانی سه‌رانی به‌عس برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ئازادکردنيان بکه‌ن دياره هه‌ندێ هۆی تريش هه‌ن که پاشماوه‌کانی به‌عس و هێزه شۆڤينێکانی زياتر هێنايه پێشه‌وه ئه‌ويش دژايه‌تيکردنی هه‌ندێک له هێزه شيعه‌کانی عيراق بوو دژ به بوون ومانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مريکا له‌م وڵاته. ئه‌مانه به هاوکاری هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه‌که که کێشه‌ی گه‌وره‌يان له‌گه‌ڵ ئه‌مريکاو هاوپه‌يامانانی هه‌يه ئه‌م لايه‌نه شيعانه‌يان بۆ جه‌نگی خۆيان دژ به ئه‌مريکا به‌کارهێناوه‌و له رێگای ئه‌وانه‌وه دژايه‌تی هه‌ندێ له خاڵه‌کانی ده‌ستوور و پێکهێنانی فيدرالیه‌تی ناوه‌راست و خوارو ده‌که‌ن، ته‌کفيرێکان وه هه‌ندێ له هێزه‌کانی تری دژ به ئه‌مريکاش عيراقيان کردۆته مه‌يدانی شه‌رو ره‌وشێ ئه‌م وڵاته‌يان رۆژ به‌رۆژ ئاڵۆزتر کردوه ئه‌مانه هه‌ر هه‌موويان ئه‌مرۆ به ده‌نگێکی به‌رز و ئاشکرا داوای ئازادکردن و له سێداره‌نه‌دانی سه‌رانی به‌عس ده‌که‌ن که ساڵه‌های ساڵ بوو پێکهاته‌کانی عيراق چاوه‌روانی ده‌کرد.
هيچ که‌س له کورد زياتر ئاره‌زووی سزادان و له‌سێداره‌دانی سه‌رانی به‌عسی نيه چونکه ئه‌و ماڵوێرانی و کاره‌ساتانه‌ی ئه‌م رژێمه به‌سه‌ر کوردی هێناوه بێ نموونه‌يه له مێژوو‌ی ناوچه‌که. ئه‌و تاوانانه‌ی سه‌رانی به‌عس به‌سه‌ر کورديان هێناوه ناکرێت به‌چه‌ند ساتێک باسی لێوه‌بکرێت به‌ڵکو پێويستی به ساڵانێکی زۆری گه‌ران و لێکۆڵينه‌وه هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو نهێنێکانی ئاشکرا بکرێت.
ده‌بوايه هه‌ر له رۆژی يه‌که‌می ده‌ستگيرکردنی سه‌رانی به‌عس هه‌ر هه‌موويان ره‌وانه‌ی داداگاێکی نێوده‌وڵه‌تی بکرانايه وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ تاوانبارانی تری جيهان درووستکرا. له سێداره‌دانی سه‌رانی به‌عس برينه‌کانی کورد و غه‌يره کورد سارێز ناکات به‌ڵام ئه‌نجامدانی ده‌توانێت ببێته په‌نێک بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌رنامه بۆ تاوانی له‌و جۆره داده‌رێژن. سزای له سێداره‌دانی سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی پڕ به به‌ره، به‌ڵام پێش له سێداره‌دانيان پێويسته هه‌موو تاوانه‌کانی تريان ئاشکرا بکرێت که دژ به خه‌ڵکی کورد ئه‌نجاميان داوه. سه‌رانی به‌عس ده‌ستيان له کوشتنی زياتر له سه‌دو هه‌شتا هه‌زار خه‌ڵکی کورد، کيميابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و کوشتنی بارزانێکان وه کوشتنی هه‌زاره‌ها کوردی فه‌يلی هه‌بووه بۆيه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و تاوان و فايلانه ئاشکرا بکرێت و پاشان دادگا سزای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه به‌دات. ئه‌و کاره‌ساتانه هه‌موويان لاپه‌ره‌ی گرنگی مێژوو‌ی کوردن و نه‌وه‌کانمانن وه ده‌توانن بۆ دارشتنی به‌رنامه ستراتيجێکان و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌کان سوودێکی زۆريان لێوه‌ربگرێ له دوارۆژ، سزادانی سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی ده‌بێته به‌ڵگه‌و دوکومێنتێکی نێوده‌وڵه‌تی گرنگ بۆ کورد وه ده‌کرێت وه‌ک ده‌روازه‌ێک دژ به هه‌موو ئه‌و لايه‌ن و هێزانه به‌کاربهێنرێت که له دوارۆژ بيير له جينوسايدکردنی کورد ده‌که‌نه‌وه.
له سێداره‌دانی به‌په‌له‌ی سه‌دام ودارووده‌سته‌که‌ی پێش ته‌واوبوونی دادگای ئه‌نفال ده‌کرێت هه‌وڵێکی تری ئه‌و لايه‌نانه‌يه بێت که خواستياری شاردنه‌وه‌ی راستێکانن و ناشيانه‌وێت کورد وه‌ک ميله‌تانی تر سوود له‌و به‌ڵگه‌و سزانه‌ی دادگا وه‌ربگرێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌نديه نه‌ته‌وايه‌تێکانی. زۆر لايه‌نی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی هه‌ن که به‌رده‌وام کار بۆ رێگاگرتن ده‌که‌ن له به‌رده‌وامی دادگای ئه‌نفال چونکه ئه‌نجامه‌که‌ی له پاشه‌رۆژ بۆ سه‌ر خۆشيان به خراپی ده‌شکێته‌وه‌و رێگاش بۆ ئاشکراکردنی زۆر له تاوانه‌کانی تر ئاسان ده‌کات که له‌وانه‌يه خۆشيان به‌شێک بن لێ. هۆێکی تری ئه‌و هه‌وڵانه رێگاگرتنه له ئاگادارکردنی رای گشتی جيهانی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد مه‌ينه‌ته‌کانی که ساڵه‌های ساڵه هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ده‌درێت.
تا دادگای ئه‌نفال و تاوانه‌کانی تری سه‌رانی به‌عس دژ به کورد ته‌واو نه‌بێت و تاوانباران به سزای خۆيان نه‌گه‌ن پێويسته ئێمه‌ی کورد زۆر به جيدی و زۆر به توندی دژ به له سێداره‌دانی سه‌دام و دارووده‌سه‌ته‌که‌ی راوه‌ستيين بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش وه‌کو رابردوو نه‌بينه قوربانی فێڵ و به‌رنامه شاراوه‌کانی ئه‌موو ئه‌و. پێويسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له رێگای رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تی و حکومێکانه‌وه فشاری جدی بخاته سه‌ر حکومه‌تی عيراق بۆ دواخستنی له سێداره‌دانی سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی بۆ پاش ته‌واوبوونی دادگای ئه‌نفال و تاوانه‌کانی تر. پرۆسه‌ی ئه‌نفال و کيميابارانکردنی هه‌ڵبجه‌و کوشتنی بارزانێکان و بێ سه‌رووشوێنکردنی هه‌زاره‌ها کوردی فه‌يلی زۆر له پرۆسه‌ی (دجيل) گه‌وره‌تر و ترسناکترن بۆيه ده‌بوايه پێش هه‌موو دادگايکردنێک سه‌رانی به‌عس له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه دادگای بکرانايه.
وهاب شاه محمد/سويد
2006-11-05 11:43:16
19 ساڵ و 3 مانگ و 15 کاتژمێر و 49 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان