هاوبەشی "هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی کوردستان" کە بریتی بوون لە بەڕێزان "عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان و بەڕێز: جەهەر میرزایی - ئەندامی پێوەندییەکانی پسک لە هەولێر" و بەڕێز"عەلی زیرەک، سەرۆکی
شاندێکی "هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی کوردستان" بەشداریییان لە کۆنفرانسی "بەهاری عەرەبی و ئایندەی کورد لە ناوچەکە"دا کرد.
ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠ ی رەزبەری ٢٧١١ ی کوردی (١٢/١٠ /٢٠ ١١ ی زایینی) کۆنفرانسی "بەهاری عەرەبی و ئایندەی کورد لە ناوچەکەدا" لە لایەن "کۆمەڵەی زانستە سیاسییەکانی کوردستان" ەوە لە "هۆڵی مەم و زین" لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەم کۆنفرانسەدا کە لە (9:30 ی بەیانی تا 5:00 ی پاش نیوەڕۆ) درێژەی هەبوو، لە (6) تەوەری جیاوازدا و بە شێوەی دوو کەسی و هەر توێژەرێک نیوسەعات بابەتەکانی خۆیان پێشکەش کرد.
لەم کۆنفرانسەدا شاندێکی هاوبەشی "هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی کوردستان" کە بریتی بوون لە بەڕێزان "عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان و بەڕێز: جەهەر میرزایی - ئەندامی پێوەندییەکانی پسک لە هەولێر" و بەڕێز"عەلی زیرەک، سەرۆکی پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان" و "بەڕێز خاتوو: رووناک فەدەوی، کادری چالاکی کۆمەڵە- پارتی سۆسیالدیمۆکراتی کوردستان"ئامادە بوون. کە لە لایەن بەڕێز"عەلی زیرەک" ەوە لە تەوەرێکی بابەتەکاندا کە لەسەر ئێران بوو، کورتەیەک وەک تێبینی پێشکەش کرا.
هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی کوردستان
2011-10-13 07:16:10
14 ساڵ و 4 مانگ و 20 کاتژمێر و 19 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان