شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوە چوو.

هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوە چوو.

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران کە لە چەند مانگی داهاتوو دەستپێدەکات. خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵویستی هاوپەیمانیمان لەو بوارەوە.

کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوە چوو.

ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١١ی کوردی، بەرامبەر ١٢ / ١٠  / ٢٠ ١٠  ی زاینی. سەرکردایەتی هەر ٣ پارتی ئەندام لە هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە بریتین لە کۆمەڵە: پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان، پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان. بە مەبەستی تاوتۆیکردنی هیندێک خاڵی گرنگ و پێوەندیدار بە گۆرانکارییەکانی ئیستا و ئایندەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
شاندی هەر ٣ لایەن لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە شرۆڤەیان کرد و بیرورایان گۆرییەوە.
١ - هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران کە لە چەند مانگی داهاتوو دەستپێدەکات. خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵویستی هاوپەیمانیمان لەو بوارەوە.
٢ - بە هێزکردنی کار و چالاکی هاوپەیمانی و یەکێتی و یەکریزی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستانی.
٣ - باسێکی گشتی لە سەر هەل و مەرجی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەو کۆبوونەوە سێ لایەنەدا، شاندی هەر ٣ لایەن بریتی بوون لە :
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان: عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک و وتەبێژی هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جەوهەر میرزایی ئەندامی پێوەندییەکانی هەولێری پسک.
شاندی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان: عەلی زیرەک سەرۆکی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان.
شاندی کۆمەڵە: پارتی سوسیالدیمۆکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: عەبدوڵا کۆنەپۆشی و سەبری بەهمەنی، ئەندامانی سەرکردایەتی.
لە کوتاییشدا بریار درا کە هەتا دەستپێکی هەڵبژاردنەکان دانیشتنەکانی هاوپەیمانی درێژەی ببێت.

هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
2011-10-13 07:25:34

14 ساڵ و 4 مانگ و 21 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©