سەرکرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان به‌خێرهاتنی هه‌ڤاڵانی نوێی ڕێزه‌کانی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات

هاوڕێیانی خەباتگێڕی ڕێبازی نەتەوەیی ونیشتمانی و کوردایەتی پێشووی پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان بە ڕێز وسەرفرازیەوەلە ریزەکانی خۆیدا پێشوازیتان لێدەکات بۆ ناو سەنگەری خەباتی نەتەوەیی، لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆ و دیمۆکرات‌دا.
ئەم هەنگاوەتان جێی شانازی وسەرفرازیی ئێمە و نیشانەی بەرپرسیارێتی نەتەوەییتانە لە پێناو کۆکردنەوەی هەموو هێزو تواناکانی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی لیبراڵی کوردستان لە یەکڕیزدا.
بەڕێزان پارتی سەربەستیی کوردستان به‌و پرۆژه شه‌ففافانه‌ی خۆیەوە که هه‌یه‌تی، به دڵنیاییه‌وه دەبێتە هەوارگەی بزووتنەوەی سەربەخۆخوازی کوردستان، و ئێوەش بەم هەنگاوەتان ڕێگه‌یه‌کی دروستتان هه‌ڵبژارد و بوونە ڕێخۆشکەر بۆ هەموو ئەو لایەنانەی باوەڕیان بە سەربەخۆیی وڵاتەکەیان هەیە.
بەم بۆنەیەوە داوا لەهەموو کوردستانیانی ووڵاتداگیرکراو و به تایبه‌ت سه‌ربه‌خۆخوازانی وڵاته‌که‌مان دەکەین، که ئەگەر لە بەر هەر هۆکارێکی سیاسی و ته‌کنیکی لە ریزەکانی خه‌بات له ڕۆژهەڵاتی کوردستان دابڕاون، با پێوه‌ندی بگرن به ڕیزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان و لە پێناو پتەوترکردنی خەباتی گەلەکەماندا لە سەنگەریکدا ببین بە خزمەتگوزاری ئامانجەکانی کۆمەلانی گەلی کوردستان.
پارتی سەربەستیی کوردستان پارتێکی ناسیۆنال لیبرال دیمۆکراتەو لە سەر بنەمای دیمۆکراتی و ڕێکخراوەیی خەبات دەکات و بەڕێزەوە پێشوازی لە هەموو کوردستانییەک لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان دەکات، بۆ بەکارهێنانی وزەو تواناکانیان لە پێناوسەربەستی و رزگاریی کورد و کوردستاندا.
لێکنزیکبوونه‌وه و یه‌کگرتنی سه‌ربه‌خۆخوازان و ده‌وڵه‌تخوازانی کورد له‌م کاته‌دا که ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ره‌و گۆرانێکی مه‌زن شه‌پۆل ده‌دا، پیویستییه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه. ئه‌م یه‌کگرتنانه له که‌وتنه داوی په‌یماننامه شوومه‌کانی ده‌یان و سه‌دان ساڵی پێشوو دوورمان ده‌خاته‌وه. ئێمه‌ش ده‌توانین له گه‌ڵ نه‌مانی دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی بۆ نەتەوەکەمان به دی بێنین.
هاوبیرانی بەرێز و تێکۆشەرانی نۆیی ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، جارێکی دیکه به ناوی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان بە خێر هاتنتان دەکەین. هیواخوازین ئەم هەنگاوەتان ببێتە هەوێنی کۆکردنەوەی هەموو سەربەخۆخوازانی کوردستان لە یەک سەنگەردا وە نموونەتان هەر زیاتر بێت.
شەکاوە بێت ئاڵای سەرفرازیی کورد
بۆ یەکڕیزی وتەبایی ریزەکانی خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستان
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکەتی 25 ڕەزبەری 2711 کوردی / 17 نۆڤەمبەری 2011 زایینی