شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی ڕێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان ی کرد.

ناوەنی هەواڵ و راگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان / هەولێر
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی  ڕێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان ی کرد.

باسکردن لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران کە لە چەند مانگی داهاتوودا بەڕێوە دەچێ و تاوتۆێکردنی بارودۆخی سیاسی ئێران و ناوچەکە بە گشتی و کرانەوەی

شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی "ڕێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان" ی کرد.

ڕێکەوتی ٢١ / ١٠  /٢٠ ١١ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان : عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک و عەلی زیرەک و مەحەممەد جەمشیدی ئەندامانی سەرکردایەتی و ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی، و فەرحان کەریمی ئەندامی پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەردانی دەفتەری سیاسی سیاسی "ڕێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان" یان لە هەولێر کرد.
لەو دیدارەدا شاندی "ڕێکخراوی خەباتی شۆرشگێری کوردستان" و هەردوو بەڕێزان مامۆستا حامید مەعروفی و مامۆستا عەبدولرەحیم مەعریفەتی ئەندامانی دەفتەری سیاسی ڕێکخراوی شۆرشگێری کوردستان پێشوازییان لە شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
شایانی باسە، لە دیدارەکەدا ئەم خاڵانەی خوارەوە تاوتۆی کران.
١ - شاندی خانەخۆی پیرۆزباییان ئاراستەی شاندی پارتی سەربەستی کرد، بە بۆنەی سەنگەر گواستنەوەی هەواڵانی پێشووی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان. پاشان شاندی هەردوولایەن لەسەر گرنگی پێکەوە کارکردنی لایەنە لە یەکنزیکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شرۆڤەیان کرد.
٢ - باسکردن لە پێوەندییەکانی نێوانمان و نزیکبوونەوەی زیاتری هەردوولایەن و زۆرترکردنی پێوەندییەکانی نێوانمان.
٣ - باسکردن لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران کە لە چەند مانگی داهاتوودا بەڕێوە دەچێ و تاوتۆێکردنی بارودۆخی سیاسی ئێران و ناوچەکە بە گشتی و کرانەوەی دەروازەی هومید بە ڕووی گەلانی بندەستدا.
٤- باسکردن لە سەر یەکگرتنی ماڵی کورد لە رۆژهەڵات و نموونەی کوردەکانی رۆژئاوای کووردستان..
لە کۆتاییشدا جارێکیتر لە لایەن شاندی هەردوو لایەنەوە لەسەر پێوەندیی زیاتر جەخت کرایەوە.

ناوەنی هەواڵ و راگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان / هەولێر
٢٢/١٠ /٢٠ ١١
2011-10-22 13:37:08

14 ساڵ و 3 مانگ و 13 کاتژمێر و 55 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©