ڕاگەیندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕاگەیندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردسیتان به نیگه‌رانیه‌کی زۆره‌وه چاودێری دۆخی کاره‌ساتی شاری "وان" و ناوچه‌کانی تری باکووری کوردستان ده‌کا، که له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزدا زیانێکی گیانی و مادیی گه‌وره به‌ر دانیشتوان و سروشتی ئه‌و شاره‌و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌وتووه
ڕاگەیندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردسیتان به نیگه‌رانیه‌کی زۆره‌وه چاودێری دۆخی کاره‌ساتی شاری "وان" و ناوچه‌کانی تری باکووری کوردستان ده‌کا، که له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزدا زیانێکی گیانی و مادیی گه‌وره به‌ر دانیشتوان و سروشتی ئه‌و شاره‌و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌وتووه.ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه به سه‌دان که‌س و مه‌زه‌نده ده‌کرێ، جگه‌له بێسه‌روشوێنبوون و ئاواره‌بوونی هه‌زاران هاوڵاتی و خێزان که له دۆخێکی کاره‌ساتبارداده‌ژین و پێویستیان به کۆمه‌کی خێرا‌و به‌په‌له‌یه. پارتی سەربەستیی کوردستان داوا له‌هاووڵاتیانی کوردستان لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان ده‌کا که هه‌موو پێکه‌وه له‌ئاست به‌رپرسیارێتی دۆخه‌که‌دا بین. هاونیشتیمانی و هاوسۆزیی نه‌ته‌وه‌یی نێوان ئێمه‌و هاوزمان و خوشک وبراکانمان لە باکووری کوردستان کۆمەکیان بکەین لە ڕێگەی ڕێکخراوە کوردی وکوردستانیەکان وڕێکخراوە جیهانیە خێرخوازەکانەوە وە بە هانایانه‌وه بچین و ده‌ستی کۆمه‌ک و هاوکارییان بۆ درێژ بکه‌ین هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وان له کاتی میحنه‌ت و ئاواره‌بوونی کوردەکانی پارچەکانی تردا ده‌ستی هاریکارییان بۆ درێژکردوون و له‌ئاست به‌رپرسیارێتیدا بوون.
پارتی سەربەستیی کوردستان کۆمەک ویارمەتی دانی لێقەوماوانی باکووری کوردستان بە ئەرکێکی نەتەوەیی ونیشتیمانی مرۆڤایەتی دەزانێ.
هیوای بەهەشتی بەرین بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە دەخوازین و بەزووترین کات ساغ بوونەوەیان بۆ دەخوازین داوای چارەسەرکردنی برینداران دەکەین.
پارتی سەربەستیی کوردستان
یەکشەممە 2 گەڵ:اڕێزانی 2711
ڕێکەوتی 23 ئۆکتۆبەری 2011
2011-10-24 01:35:31
14 ساڵ و 3 مانگ و 1 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان