شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

شاندێکی سەرکردایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە فەرمی سەردانی سەرکردایەتیی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ و راگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
شاندێکی سەرکردایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە فەرمی سەردانی سەرکردایەتیی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد.

باسکردن لەسەر پرسی سەربەخۆیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و جیاوازییەکانی لەگەڵ پارچەکانی دیکەداو بە رۆرژەڤ بوونی ئەم پرسە گرنگە

شاندێکی سەرکردایەتی "حیزبی دێمۆکراتی کوردستان"بە فەرمی سەردانی سەرکردایەتیی "پارتی سەربەستیی کوردستان"یان کرد.

رێکەوتی 24/10/2011 شاندێکی "حیزبی دیمۆکراتی کوردستان" پێکهاتوو لە بەڕێزان: "ئیبراهیم زێوەیی" بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێری (حدک) و ئەندامی کومیتەی ناوەندی و "ئێقباڵ سەفەری" و خاتوو "خەدیجە مەعزووری" ئەندامانی کومیتەی ناوەندی، سەردانی سەرکردایەتی "پارتی سەربەستیی کوردستان"یان کرد و لە لایەن :بەڕێز: عارف باوەجانی "سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان" و هەر یەک لە بەڕێزان: "عەلی زیرەک" و "محەممەد جەمشیدی" ئەندامانی سەرکردایەتی و "ئاهوورا هەورامی"ئەندامی راوێژکاری سەرکردایەتی یەوە پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا کە پتر لە دوو کاتژمیری خایاند، باسێکی تێروتەسەل لەسەر خەباتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرا و لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوەش بە تایبەتی، هەر دوو لایەن ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
1- باسکردن لە سەر پێوەندییەکانی هەردوو لایەن و پتەوترکردنی ریزەکانی خەباتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان
2- باسکردن لەسەر بانگەشەی یەکگرتنەوەی ئەمدواییانەی (حدک) بۆ یەکگرتنەوەی هەر دوو حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و کوردستانی ئێران (حدک و حدکا).
3- کارکردن بۆ دروستکردنی هەڵوێستێکی هەمەلایەنە و تەندروستی نەتەوەیی لە هەڵبژاردنە پارلمانییەکانی داهاتووی ئێراندا.
4- باسکردن لەسەر کۆنگرەی دووهەمی "پارتی سەربەستیی کوردستان" و گۆڕانکارییە ئەرێنییەکانی داهاتووی.
5- باسکردن لەسەر پرسی سەربەخۆیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و جیاوازییەکانی لەگەڵ پارچەکانی دیکەداو بە رۆرژەڤ بوونی ئەم پرسە گرنگە لە ناو ریزەکانی خەباتی نەتەوەکانی بندەستی ئێراندا.
6- باسێک لەسەر پرسی ژنان و چالاکیی ژنانی کورد لە ریزەکانی هەردوو پارتی هاوخەباتدا.
دواتر جەخت لەسەر پێوەندیی زیاتری نێوان هەر دوو لایەن کرایەوە و شاندی میوان لە لایەن خانەخوێوە بە خۆشحاڵییەوە بەڕێکرانەوە.

ناوەندی هەواڵ و راگەیاندنی "پارتی سەربەستیی کوردستان"
24/10/2011
2011-10-24 16:29:00

14 ساڵ و 3 مانگ و 12 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©