کە بریتی بوون لە بەڕێزان : "کەمال شاکر" سکرتێری حیزب و "ئەبو تارا " ئەندامی مەکتەبی سیاسی و "محەمەد شێخانی" بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکان و ئەندامی کومیتەی ناوەندی
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی حیزبی شیوعی کوردستان - ی کرد.


رێکەوتی٢٦/١٠ /٢٠ ١١بە سەرپەرشتیی بەرێز: عارف باوەجانی سەرۆکی پسک و شاندی یاوەری، بەڕێزان : محەمەد جەمشیدی و عەلی زیرەک ئەندامانی سەرکردایەتی و بەڕێز ئاهورا هەورامی ئەندامی راوێژکاری سەرۆکی پسک و "جەوهەر میرزایی" ئەندامی پێوەندییەکان، دیداری نێوان هەر دوو پارتی دۆست، "پارتی سەربەستیی کوردستان" و "حیزبی شیوعی کوردستان" لە مەکتەبی ناوەندیی پێوەندییەکانی حیزبی شیوعیی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەم دیدارەدا شاندی "حیزبی شیوعی کوردستان" کە بریتی بوون لە بەڕێزان : "کەمال شاکر" سکرتێری حیزب و "ئەبو تارا " ئەندامی مەکتەبی سیاسی و "محەمەد شێخانی" بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکان و ئەندامی کومیتەی ناوەندی و " هاوڕێ هاوتا" ئەندامی مەکتەبی پێوەندییەکانی ناوەندی، وێڕای پێشوازیی گەرمیان، دەروازەی باسێکی پوختیان لەسەر خەباتی کوردانی رۆژهەلات کردەوە. شاندی هەردوو لایەن کۆک بوون لەسەر سڕینەوەی ناکۆکیی نێوان پارتەکانی رۆژهەلات و پتەوکردنی ریزەکانی خەباتیان بەرانبەر کۆماری داگیرکەری ئیسلامیی ئێران.
لەم دیدارەدا لەسەر پتەوتر بوونی ریزەکانی "پارتی سەربەستی کوردستان" و پێوەندبوونی "پارتی لیبرال دێمۆکراتی کوردستان" بە ریزەکانی "پارتی سەربەستی"ەوە کورتەیەک پێشکەشکرا و هەر دوولایەن وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵییان بۆ ئەم دیدارە، خوازیاری پتەوتر کردنی پێوەندییەکانی دوو لایەنی دۆست بوون.
ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی / پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٦/١٠ /٢٠ ١١
2011-10-26 16:49:34
14 ساڵ و 3 مانگ و 10 کاتژمێر و 46 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان