شاندێکی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد.


ڕێکەوتی ٩ی گڵاڕێزانی ٢٧١١ کوردی، بەرامبەر بە ٣١/١٠ /٢٠ ١١ زاینی. شاندێکی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەڕێزان: عەلی زیرەک و ئیسماعیل رەسووڵی و محەمەد جەمشیدی ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەوین محەمەدی و فەرحان کەریمی ئەندامانی پیوەندییەکانی سلێمانی و هەولێر، سەردانی سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد.
لەم دیدارەدا شاندی خانەخوێ کە بریتیبوون لە بەڕێزان: عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری کۆمەڵە، رەزا کەعبی جێگری سکرتێر و ئەندامانی کومیتەی ناوەندی، جلیل ئازادیخواز، محەمەد فەرهادزادە و بیژەن قوبادی، بە گەرمی پێشوازییان لە شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
وێڕای نوێکردنەوەی دیدارەکان، لەم سەردانەدا کە بۆ ماوەی چەند کاتژمێردرێژەی هەبوو، باسێکی تێروتەسەل لەسەر دۆخی ئێستای خەباتی پارت و لایەنەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بارودۆخی کوردستان بە گشتی هاتەئاراوە، و شاندی هەر دوو لایەن لەسەر بابەتەکان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
لەم دیدارەدا تەوەرێکی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ئێران و هەڵوێستەکانی دوو لایەن خرانە بەر باس و شرۆڤە کران.
دواتر و لە پاش کۆتاییهاتنی دیدارەکە، هەردو لایەنی هاوخەبات جەختیان لەسەر پتەوتر کردنی پێوەندییەکانیان کردەوە.
شاندی پارتی سەربەستیی وێرای ئەوەی کە لە نیوەڕۆ خوانێکدا میوانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بوون، لە لایەن شاندی خانەخۆێەوە بەرێزەوە بە ڕێکران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
[email protected] www.psk2006.org
٩ی گڵاڕێزانی ٢٧١١ کوردی، بەرامبەر بە ٣١/١٠ /٢٠ ١١ زاینی