شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی مەڵبەندی٣ی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان - ی کرد.

رێکەوتی ١١ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١ ی کوردی و ٢٦/١٠ /٢٠ ١١ زاینی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان. بە سەرۆکایەتی بەرێز: عارف باوەجانی سەرۆکی "پ.س.ک" و شاندی یاوەری، بەڕێز: عەلی زیرەک ئەندامی سەرکردایەتی و بەڕێز ئاهورا هەورامی راوێژکاری سەرۆکی پ.س.ک و "جەوهەر میرزایی و فەرحان کەرەمی و کەمال مەریوانی" ئەندامانی پێوەندییەکانی هەولێری پارتی سەربەستیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی٣ی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان- یان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردو لە لایەن بەڕێزان : "ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەرپرسی مەڵبەند" و ئەندامانی مەڵبەندی ٣ی یەکێتی، هەر یەک لە بەڕێزان: سابیر کاریتانی بەرپرسی بەشی پیوەندییەکان وغازی فەیسەڵ ئەندامی مەڵبەند - ەوە بە گەرمی پێشوازی کران.
لەو دیدارە دۆستانەدا، کۆمەڵێک بابەتی پێوەندیدار بە هەلو مەرجی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێکران.
هەروەها سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان تیشکی خستەسەر دەسکەوتەکانی هەریمی کوردستان، کە سەرنجی لایەنە جیهانی و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بۆ خۆی راکێشاوە، و بووەتە جێگای شانازیی هێزە نەتەوەییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و بە ئەرکێکی نەتەوەیی زانی کە بە هەموومانەوە پارێزگاری لەو دەسکەوتانە بکەین.
هەردوو لایەن هاوڕابوون لەوەی کە پێویستە هەموو لایەنێکی کوردی لە کوردستان و دەرەوە هەوڵبدەن بۆ پاراستنی یەکێتی ڕیزەکانی گەل و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.
لە درێژەی دیدارەکەدا پێداگری لە سەر دۆستایەتی دوولایەن کرایەوە.
ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی / پارتی سەربەستیی کوردستان
[email protected] www.psk2006.org

رێکەوتی ١١ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١ ی کوردی و ٢ / ١١ / ٢٠ ١١