سەردانی دوو کەسایەتیی ناسراوی خەباتی دێرینی گەلەکەمان بەڕێزان موحەممەد مەلاقادر و مامۆستا ڕەشید گەردی لە سەرکردایەتیی پارتی سەربەستیی کوردستان

رێکەوتی ٣/١١/٢٠ ١١ کەسایەتیی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستام محەممەدی مەلا قادر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و کەسایەتیی ناسراوی ریزەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و شاری هەولێری پایتەخت : مامۆستا رەشید گەردی، کارگێڕی مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی، و کەسایەتی ناسراوی ناچەی گەردی، سەردانی سەرکردایەتیی پارتی سەربەستیی کوردستان “ یان لە هەولێر کرد و لە لایەن سەرکردایەتیی پارتیمانەوە بە گەرمی پێشوازی کران.
شاندی پێشوازیکاری پارتەکەمان کە بریتیبوون لە بەڕێزان : عارف باوەجانی سەرۆکی پ.س.ک و عەلی زیرەک و محەممەد جەمشیدی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەڕێز ئاهورا هەورامی راوێژکاری سەرۆکی پ.س.ک، خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەردانەکەی شاندی میوان دەربڕی و رۆڵی هەر دوو کەسایەتیی ناسراوی ریزەکانی خەباتی گەلەکەمان: مامۆستام محەممەدی مەلا قادر و مامۆستا رەشید گەردی “ یان بەرز نرخاند.
لەم دیدارەدا باسێک لەسەر کاروچالاکییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان کرا و دواتر بارودۆخی کوردستان و خەباتی گەلەکەمان لە رابردوو ئێستادا تاوتوێکران.
پاشان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان رۆڵی کەسایەتییەکانی کوردیان بەرز نرخاند و بە پێویستیان زانی کە لە پرسە چارەنووسسازەکاندا راوێژیان پێبکرێت.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا، شاندی میوان لە لایەن سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتیمانەوە بە ئەوپەڕی ڕێزەوە بەڕێکران.
ناوەندی هەواڵ و راگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣/١١/٢٠ ١١/ هەولێر