سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان جەژنی قوربان لە گشت موسڵمانانی جیهان و کوردستان پیرۆز دەکات.

هاوڵاتییانی موسڵمانی کوردستان و گشت موسڵمانانی جیهان.
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز و لیبراڵدیمۆکرات، کە خۆی بە پارتی گشت چین و تۆێژەکانی کوردستان دەزانێت، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.
هەروەها ئاواتەخوازە کە لەم بۆنە ئاینییەدا ئاشتی وتەبایی لە نێو کوردستانیان زیاتر پەرە بستێنێت و یەکڕیزی و ئاشتی و تەبایی ببێتە هۆکاری پەرەسەندنی بیری نەتەوەیی و بە رەوە سەربەخۆبوونی وڵاتە داگیرکراوەکەمان.
جارێکی دیکە جەژنی قوربان لە هەموو لایەکتان پیرۆز بێت.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
جەژنی قوربانی ٢٧١١ ی کوردی. ٢٠ ١١ی زاینی.
2011-11-05 16:53:25
14 ساڵ و 3 مانگ و 10 کاتژمێر و 43 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان