شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ئامریکا و فەرانسە و بریتانیا، پێداگرییان لەسەر زیاتر کردنی فشارەکان بۆ سەر ئێران کردەوە

سەرچاوە: رادیۆ فەردا
ئامریکا و فەرانسە و بریتانیا، پێداگرییان لەسەر زیاتر کردنی فشارەکان بۆ سەر ئێران کردەوە

بابەتێک کە بە تایبەتی دەمەوێ ئاماژەی پێبدەم، مەترسیی بەردەوامبوونی بەرنامەی ناوکیی ئێرانە."

ئامریکا و فەرانسە و بریتانیا، پێداگرییان لەسەر زیاتر کردنی فشارەکان بۆ سەر ئێران کردەوە

لەبەرەبەری بڵاوبوونەوەی راپۆرتی ئاژانسی وزەی ناوکی، ئامریکا و بریتانیا و فەرانسە، رۆژی پێنجشەممە، جارێکیتر پڕۆگرامی ناوکیی ئێرانیان بە مەترسی زانی و لەسەر پێویستبوونی فشاری زیاتر بۆ سەر ئێران پێداگرییان کرد.
بریار وایە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، لە حەوتووی داهاتوودا راپۆرتی خۆی لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران بڵاوبکاتەوە. راپۆرتێک کە دەڵێن، وردەکاری و بەڵگەی لەسەر ئەگەری سەربازی بوونی ئەم بەرنامەیەی ئێران بە دەستەوە دەدات.
ئۆباما، لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی گوروپی ٢٠ ، کە لە فەرانسەیە، رۆژی پێنجشەممە وتی: "بابەتێک کە بە تایبەتی دەمەوێ ئاماژەی پێبدەم، مەترسیی بەردەوامبوونی بەرنامەی ناوکیی ئێرانە."
ئۆباما لە شاری "کەن"ی فەرانسە وتی: " بریار وایە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی لە حەوتووی داهاتوودا راپۆرتی خۆی لەسەر بەرنامەی ناوکیی ئێران بڵاوبکاتەوە و من و سەرکۆمار سارکۆزی “ یش هاوڕاین لەسەر ئەوەی کە دەبێ، فشارێکی بێوێنە بۆ سەر ئێران بێنین تاکو بەڵێنییەکانی جێبەجێ بکات."
لە حاڵێکدا، ئەنجومەنی ئاسایش لە ساڵی ٢٠ ٠ ٦ “ ەوە تا ئێستا چوار جار حەساری خستوەتە سەر ئێران و ئامریکا و یەکیەتی ئورووپاش بەش بە حاڵی خۆیان حەساریان خستوەتە سەر ئێران، کەچی ئێران هەر دەستی لە پیتاندنی ئۆرانیۆم هەڵنەگرتوە.
رۆژی چوارشەممەش لە راپۆرتی رۆژنامەی گاردییەن “ دا هاتبوو کە سوپای بەریتانیا گەڵاڵەکانی خۆی بۆ ئەگەری هێرش بۆ سەر ئیران دێنێتەوە بەر دەست... بە گوێرەی ئەم راپۆرتە،ئەم پێشەکییانە بۆ ئەوەیە، لەندەن دەیەوێ، ئەگەر ئەمریکا خوازیاری هێرشی هاوبەش بۆ سەر ئێران بێت، بریتانیاش ئامادەیی ئەوەی تێدا بێت.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا
2011-11-08 18:01:18

14 ساڵ و 3 مانگ و 9 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©