عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. لەم دیمانە تایبەتەی شەپۆلدا باس لە دۆخی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شێوازی خەبات و تێکۆشانیان دەکات وتیشک دەخاتە سەر چەند پرسێکی تری پابەند بە بارودۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

شەپۆل: چۆن ده‌ڕواننه بارودۆخی سیاسیی رۆژهه‌لاتی کوردستان و پێتانوایه ئاسۆی خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان تا چه‌ند ئاسۆیه‌کی روونه?
عارف: له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه له جینایه‌ت و کوشتار و پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بارودۆخی دژوار و سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و بەشەی وڵاتەکەمان نیگەرانیی دروستکردوه‌و خه‌ڵکی بێتاقه‌ت کردوه، دووری و دابڕانی پارته کوردییه‌کان له یه‌کترە. ئیستا خه‌ڵک به گشتی خوازیاری لێکنزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه کوردییه‌کانه. بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رۆژ بە رۆژ به‌ره‌و خرابتر ده‌چێت. کرده‌وه دزێوە‌کانی رێژیم له ناوچه‌کانی کوردستان به ئاشکرا ده‌بینیرێت. وه‌ک زیاد بوونی به کارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، قاچاخچییانی ئه‌و مادانه. بڵاوبوونه‌وه‌ی جل و به‌رگی فارسی. له‌که‌دار کردنی زمانی کوردی و تێکه‌ڵکردنی زمانی فارسی، وزۆر جینایه‌تی دیکه، کە به شێوەی نا ڕاسته‌خۆ پیلانی تێکدانی هه‌لومه‌رجی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی پيیە و پێویستمان به پلانێکی یه‌کگرتووانەی تۆکمه هه‌یه، بۆ ئەوەی بتوانین لە زیانەکانی ئەو پلانانە بە دوور بین.
شەپۆل: ئامانجی کۆماری ئیسلامی ئێران له بۆردومانی باشووری کوردستان چییه?. ئایا ئامانجه‌که راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی باشووره یان ته‌نیا ئامانج بریتییه له وه‌ستاندنی خه‌باتی گه‌ریلایی په‌ژاک?.
عارف: له زۆر وتووێژ و نووسینمدا ئاماژه‌م به‌مه کرده‌وه لێره‌شه‌وه دووپاتی ده‌که‌م، که کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا چاویان لە ئاست ده‌ستکه‌وته سیاسی و ئابورییه‌کانی باشوری کوردستاندا هەڵنا‌یه و هه‌میشه له به‌هانه‌دا بوون بۆ تێکدانی ئاسایشی ئه‌م ناوچه ئازاده‌ی کوردستان، بۆ سووتاندنی دارستان و کشت و کاڵ. بۆ ئاواره‌کردن و ده‌ربه‌رده‌رکردنی گوندنشینانی کوردستان.
کاتێک ده‌بینن که له هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵس و که‌وت ده‌کرێت. له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک سه‌رۆکێکی ناوداری جیهانی له خۆشی و سه‌ره‌خۆشی و یادو بۆنە جیهانییەکاندا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێت. کاتێک ده‌بینن کۆنسۆلگه‌ری وڵاتانی ئوروپایی و عه‌ره‌بی له کوردستان دەکرێتەوە و رۆژ بە رۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ، ئه‌مانه بۆ ئێران وتورکیا چاوەرواننەکراو و مایەی نیگەرانیی به‌رچاون.
شەپۆل: حزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان جگه له په‌ژاک بێده‌نگ و بێ چالاکین، ئایا هۆکاری ئه‌م بێده‌نگیی و ناکاراییه‌ی پارتییه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه?. پێتوانییه ئێستا په‌ژاک خاوه‌نی گۆڕه‌پانه‌که‌یه?.
عارف: من پێموانییه هیچکام له پارته سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان حه‌ز به‌وه بکه‌ن که له دووری خه‌ڵکه‌که‌یان خه‌بات بکه‌ن، یا حه‌ز نه‌که‌ن بۆ کاری تایبه‌ت سه‌ردانی ناوخۆ بکه‌نه‌وه. به‌ڵام پاراستنی هه‌لومه‌رجی باشوری کوردستان، که به‌شێکه له کوردستانی مه‌زن، پێویسته له به‌ر چاو بگیرێت و ده‌بێت کارێک بکرێت که به‌هانه به ده‌ست داگیرکەرانه‌وه نه‌ده‌ین کە دەستێوەردان لە کاروباری هەرێمی کوردستاندا بکەن. له لایه‌کیشه‌وه کارێک نه‌که‌ین که بە پیلانی نه‌یارانی کورد شه‌ڕی دزێو‌و نه‌خوازراوی نێوان کورد‌و کورد ڕوو بداته‌وه، من لێره‌وه به پێویستی ده‌زانم که ڕێز لە وته‌یه‌کی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی بگرم که له گرمه‌ی تۆپبارانه‌کانی ئێران و تورکیا ڕایگه‌یاند که "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه کورد به کژ کوردا بچێته‌وه، ئه‌وه مه‌حاڵه و هه‌رگیز ڕووناداته‌وه."
شەپۆل: هه‌ندێک چاودێری سیاسیی ره‌خنه له په‌ژاک ده‌گرن به‌وه‌ی کێشه بۆ حکوومه‌تی باشووری کوردستان دروست ده‌که‌ن، ئێوه له‌و باره‌وه چی ده‌ڵێن ئایا خه‌باتی په‌ژاک ناڕه‌وایه?
عارف: من ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم که هه‌موو شتێک پێش ئه‌نجامدان هه‌ڵسه‌نگێندریت، که ئایا چالاکیه‌کی سه‌ربازی قازانج و ده‌ستکه‌وته‌که‌ی له‌وه باشتره که ژیانی گوندێک تێک بچێت، ئه‌گه‌ر
باشتر بوو ئه‌و کات بریاری له سه‌ر بدریت. خه‌باتی هیچ حیزبێک به نا ره‌وا ناونابه‌م، به‌ڵام وه‌ک روانگه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و جۆره خه‌باته له‌م کات و ساته‌دا که باشوری کوردستان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ده‌روات پێویسته سیاسییانه تر بەڕێوە بچێت، نه‌ک نیزامییانه.
شەپۆل: پێتوانییه حزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له ئاست بارودۆخی سیاسیی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستاندا نین?. ئایا هه‌ست ناکه‌یت حزبه‌کانی رۆژهه‌لات ناتوانن وه‌لامده‌ره‌وه‌ی قۆناغه‌که بن?.
عارف ناکرێت بڵێین حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاست ئەو بەشەی کوردستاندا نین، بەشێک لەو حیزبانە تەمەنی خەباتیان لە نێوان ٦٦ بۆ خوارەوەیە. زۆر خەباتیان کردوە، زۆر شەهیدیان داوە. برسێتی و شاخ بە شاخیان کردوەو دەیان کارەساتیان تووش بووە. بەڵام دەکرێت بڵێین تاکتیکی خەبات و شێوازی لێکدانەوە و پلانی سیاسی‌یان لەم سەردەمەی ئیستادا کە گۆرانکارییە جیهانییەکان بە خێرایی روودەدەن، زۆر لاوازە. بۆ نموونە گشت نەتەوە بێ وڵاتەکانی دنیا ، گشت کەمینەکانی دانیشتووی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لەم هەلە کەڵکوەردەگرن، کەچی سەرکردەی پارتەکانی ڕۆژهەڵات هەر پێداگری لە مانەوەیان لە چوارچێوەی ئێران‌دا دەکەن.
بۆیە جێی خۆیەتی، داوا لە گشت پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین، شان بە شانی نەتەوەکانی دیکەی بندەست داوای مافی چارەی خۆنووسین تا ئاستی سەربەخۆیی بکەن، کە دەڵێم نەتەوەکانی دیکەی بندەست، مەبەستم ئەو نەتەوانەی دیکەیە کە لە لایەن ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە خاک و سامانیان وەک کورد، داگیرکراوە. ئیستا دروشم و خەباتی سەردەمی ئەو نەتەوانە بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاربوونی یەکجارییە. بەڵام هی کورد بۆ ئێرانێکی دیمۆکرات و فیدارڵە. قەتیش ئەو ئێرانە دیمۆکرات و فیدراڵە بە دی نایەت. ئێمەش سبەی "مالیکی"یەکمان لێ پەیدا دەبێت و دەڵێت نابێت ئاڵای کوردستان لە ورمی و کرماشان و لوڕستان هەڵکەن. پێویستە ئێمەی کورد لە گشت ئەزموونە دووبارەبووەکان وازبێنین و ئەزموونی نۆی بە کار بێنین.
شەپۆل: پرسی ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌سه‌ر خاکی باشووری کوردستان بۆته رۆژه‌ڤی سیاسی. به بڕوای ئێوه تا چه‌نده زه‌مینه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردستان ره‌خساوه و چۆن له ئه‌دای سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌روانن به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت?.
عارف: ئەو پرسە دەبوو لە سەرەتایی ساڵی نەوەدەکانەوە لە لایەن کوردستانیان بکرایە بە ڕۆژەڤ. بەڵام بە داخەوە لەو سەردەمانە باشوری کوردستان بە قۆناخی تاڵی شەری براکوژیدا تێپەڕی. هەلی وا نەرەخسا کە بە شێوەی ئێستا و بە ڕوونی باسی لێوە بکرێت. هەر لە سەرەتایی ساڵی نەوەدەکانەوە کە لە باشوری کوردستان ڕاپەرینی مەزن کرا و دەسەڵاتی بەعس لە کوردستان وەدەرنرا، تا ئێستا کە ساڵی ٢٠ ١١ یە، دەکریت بە بەڵگەوە بڵێم کە ٢٤ نەتەوەی بندەست لە دنیادا دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان ڕاگەیاندوە، کەچی ئێمەی کورد هەر دەڵێین کاتی نەهاتووە و هەلومەرج لە بار نییە. هەر لە ساڵی ١٩٩٠ ەوە تا ئێستا کە بەرەو کۆتایی ٢٠ ١١ دەۆرین، چەندین ڕووداوی گرنگ لە ناوچەکە ڕوویداوەو نەمانتوانیوە وەک نەتەوەکانیتر کەڵکی لێوەرگرین.
ناڵێێن هەلو مەرجی باشوری کوردستان کۆسپی گەورەی لە ڕێگە نییە بۆ سەربەخۆیی. پێموایە دژوارترین هەڵکەوتەی کوردستان ئەو بەشەی باشورە، کە کەوتووەتە نێوەڕاستی هەر ٤ دەوڵەتە داگیرکەرەکەی کوردستان. پاشان فشاری چەند دەوڵەتی عەرەبیش لەسەر ئەم پارچەیەی کوردستانە. ئەمانە هەموو زەختی زۆرن بۆ سەر هەرێم. بەڵام هەر ئەو بەشەی کوردستان نەترسانە ک٠¶ڵیان لە خەبات نەداوە و بە سەدان هەزار شەهید و ئەنفالیان داوە تا ئەم سەرکەوتنە مەزنەیان بەدەستهێناوە. بەخۆشییەوە ئیستا پێوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی باشوری کوردستان شانبەشانی وڵاتانی جیهان بەرەو پێش دەڕوات، بۆیە من دەڵێم ئەگەر ڕەوتەکە وەک ئێستا کە گوێ بیستی هەڵویستەکانی سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان و ناوەندە گرینگەکانی هەرێمی کوردستان دەبین لە ماوەیەکی نزیکدا چاومان بە سەربەخۆیی باشوری کوردستان ڕوون دەبێتەوە. هیوادارم کە هەموو لایەک یاریدەدەری پێشکەوتنی زیاتری هەرێم بەرەو سەربەخۆکردنی ئەم بەشەی کوردستان بین و لە ئاست چاوەڕوانییەکانی گەلی کوردستاندا هەلوێست بگرین و هەڵوێست بگرین.