شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ بەڕێوە جوو، بەرپرسایەتی دەورەی ٦ مانگی داهاتوو درا بە پارتی سەربەستیی کوردستان.

کۆمیته‌ی هاوبه‌ش
 کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ بەڕێوە جوو، بەرپرسایەتی دەورەی ٦ مانگی داهاتوو درا بە پارتی سەربەستیی کوردستان.

بۆ ٦ مانگی داهاتوو پێسپێردرا، کە بەڕێز ڕێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئەو بەرپرسایەتییە بەڕێوە دەبات،

کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ بەڕێوە جوو، بەرپرسایەتی دەورەی ٦ مانگی داهاتوو درا بە پارتی سەربەستیی کوردستان.

کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ بەڕێوە جوو، بەرپرسایەتی دەورەی ٦ مانگی داهاتوو درا بە پارتی سەربەستیی کوردستان.
رۆژی شەممە رێکەوتی ٥/١١/٢٠ ٠ ١ کۆبوونەوەی ئاسایی کۆمیتەی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتا راپۆرتی کارو چالاکییەکانی ٢ مانگی رابردووی کۆمیتەی هاوبەش لە لایەن بەرپرسی دەورەیی کۆمیتە خوسرەو قادری پێشکەش بە ئەندامانی کۆمیتە کرا. دواتر وێرای هەڵسەنگاندنی کاروچالاکییەکان لە لایەن بەشدارانەوە، تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوە کە بریتی بوون لە تێکۆشانی کۆمیتەی هاوبەش لە ٢ مانگی داهاتوودا هاتە بەر باس.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەرپرس و جێگری کۆمیتەی هاوبەش بۆ ٦ مانگی داهاتوو دیاریکران. کە پارتی سەربەستی کوردستان بەرپرسایەتی ئەو کۆمیتە هاوبەشەی بۆ ٦ مانگی داهاتوو پێسپێردرا، کە بەڕێز ڕێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ئەو بەرپرسایەتییە بەڕێوە دەبات، و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانیش ئەرکی جێگری تا ٦مانگی داهاتوو پێسپێردرا.
جێگای وەبیر هێنانەوە کە بەرپرسیارەتی کۆمیتەی هاوبەش بە شێوەی دەورەیی و هەر ٦ مانگ جارێک لایەنێکی سیاسی بەرپرسیارەتی ئەو کۆمیتەیە بە ئەستۆ دەگرێت.
کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆریژ پێکهاتووە لە:
پارتی سەربەستیی کوردستان
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێری کوردستان
بزوتنەوەی دێموکراتیکی یارسان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان

کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان

2011-11-09 18:59:17

14 ساڵ و 3 مانگ و 8 کاتژمێر و 39 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©