پەیامی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی جەژنی خاوەنکارەوە.

کوردستانییانی خۆشەویست، خوشک و برایانی یارسانی.
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی خاوەنکار، بە ناوی خۆم و گشت هاوبیرانم لە ڕیزەکانی "پارتی سەربەستیی کوردستان" گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.
هیوادارم کە ئەم بۆنە ئاینییەی ئێوەی کوردستانی لە چوارچێوەی یاسای کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ و لێبراڵدیمۆکراتدا، وێرای بۆنە ئاینییەکانی دیکە جەژن بگرین.
بە دڵنیایەوە کە جەژنی خاوەنکاریش وەک جەژنەکانی دیکەی ئاینی لە کوردستان هاندەری پێکهێنانی هەوایەکی ئاشتیخوازانەیە، و پیویستە هەموومان بۆنە ئاینییەکان بکەین بە هەوێنی ئاشتی و تەبایی لە نێو هەموو چین و توێژ و ئاین و ئاینزاکانی وڵاتەکەماندا.
پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک پارتێکی نەتەوەیی رێز لە هەموو ئایین و بیرۆکە جیاوازەکانی کوردستاندا دەگرێت، و لەم بوارەشدا ئامادەیی خۆی بۆ هەر چەشنە هاوکارییەک لە پێناو یەکسانی لە کوردستانێکی سەربەخۆدا دەردەبڕێت.
جارێکیتر بە ناوی خۆم و هەموو هەڤاڵانمەوە ئەم جەژنەتان لێ پیرۆز دەکەم.
دڵسۆزتان
عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٠ ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١ ی کوردی. ١١/١١/٢٠ ١١ ی زاینی.