سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی پارێزگاری هەولێری کرد

لە دیدارێکی دۆستانەدا بەرێز: عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری کە بریتی بوون لە بەڕێزان موحەممەد جەمشیدی و کەمال مەریوانی، سەردانی پارێزگاری هەولێری کرد.
لەم دیدارەدا سەرۆکی پارتی سەربەستی رێز و پێزانینی خۆی بۆ کاروچالاکییەکانی بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دەربڕی و بەڕێزیانی وەک پارێزگاری نموونەیی هەرێمی کوردستان وەسف کرد، کە هەموو کات لە خزمەتی هاوڵاتییانی پاڕێزگای هەولێردایە، و هیوای خواست کە بەردەوام لە حاڵی گەشە و سەرکەوتندا بن.
هەر لەو دیدارەدا پارێزگاری هەولێریش سپاس و بەخێرهاتنی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
لە درێژەی دیدارەکەدا هەردوولا باسێکی گشتیان لەسەر دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان کرد، و هەروەها بە پێویستیان زانی کە بە هەموو لایەکی کوردستانی، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لە هەوڵی پاراستنی پێشکەوتنەکانی ئەم بەشەی کوردستاندا بن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
[email protected]
2011-11-12 15:42:40
14 ساڵ و 3 مانگ و 11 کاتژمێر و 53 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان