کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان.
ڕۆژی پێنجشه‌مه 18 ی گڵاڕێزانی 2706 کوردی به‌رامبه‌ر به 09.11.2006، . به‌ڕێز کاک بێستوون کرماشانی ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. له‌گه‌ڵ به‌ڕێز
کاک سه‌لاح ده‌لۆ به‌رپرسى مه‌کته‌بى ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه نیشتمانى وکوردستانیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان،له شاری هه‌ولێری پایتخه‌تی باشووری کوردستان کۆبووه.
سه‌ره‌تا کاک بێستوون کرماشانی به ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رمی ئاراسته‌ی کاک سه‌لاح ده‌لۆ کرد به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی مه‌کته‌بى ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه نیشتمانى وکوردستانیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
پاشان کورته پێناسه‌یه‌کی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی ئاراسته‌ی ناو براو کرد.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا له له‌لایان ڕێزدار کاک سه‌لاح ده‌لۆ و چه‌ند کادرێکی دیکه‌ی به‌شی پێوه‌ندییه نێشتمانی وکوردستانیه‌کان، وێرای پێشوازیه‌کی گه‌رم له دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،چه‌ند پرسیارێک له پێوه‌ندی به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه ئاراسته‌ی کاک بێستوون کرا، کاک بێستوونیش وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی دایه‌وه.
پاش نزیک به 2 کاتژمێر کۆبوونه‌وه‌که زۆر دۆستانه‌و سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی پێ هات و له لایان هه‌ردوو لاوه زۆر گرنگی به دۆستایه‌تی وکۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌ردوو لایه‌ن درا.
کۆمیسۆینی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان / شاخه‌ی باشووری کوردستان.
18 ی گڵاڕێزانی 2706 کوردی .