"ئەی رەقیب" وەکسروودی "دڵدار"یی کورد لەگەڵ نیشتمانەکەی
ئامادەکردن و نووسین: جەوهەر میرزایی

دڵداری شاعیر: (1918 “ 1947)
دڵداری نه‌مر ناوی یونس کوڕی مه‌لا ره‌ئوفی کوڕی مه‌حموودی کوڕی مه‌لاسه‌عدی خادیمول سوججاده‌یه.
93 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌ورۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1918و له گه‌رمه‌ی رۆژگاره سه‌خت‌و پڕکوێره‌وه‌رییه‌که‌ی‌سه‌فه‌ر به‌لک دا، ئه‌م رۆڵه هه‌ڵکه‌ووتووه‌ی کورد له شاری کۆیه له‌دایکبوو.* قۆناغه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندیی له رانیه‌و کۆیه ته‌واوکرد. *دڵدار دوای ته‌واوکردنی کۆلێژی حقوق، بووه به پارێزه‌رو له‌ڕێی پیشه‌که‌یه‌وه‌خزمه‌تێکی زۆری زولملێکراوانی کردووه. * یونس هه‌ر به مناڵی به‌هره‌ی شیعروخولیای‌خوێندنه‌وه‌ی تیاده‌رکه‌وتووه.. پاشان له‌ڕێی دیوانه‌کانی (حاجی قادری کۆیی‌وپێره‌مێردو بێکه‌س‌و وه‌فایی‌و کوردی)یه‌وه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی کلاسیکیی‌کوردو مه‌ینه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یدا په‌یداکردووه. * یه‌که‌مین شیعری له‌ساڵی 1935له گۆڤاری (رووناکی) دا بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ساڵی1940 که له شاری‌که‌رکوک خوێندکاری قۆناغی ئاماده‌یی بووه، تێکه‌ڵاوی چالاکییه سیاسییه‌کانبووه‌و له دامه‌زراندنی حزبی هیواو پێشخستنی خه‌باتی رێکخراوه‌ییدا رۆڵی گه‌وره‌ی‌بینیوه.(1)
بەرپەلامار کەوتنی تەنانەت لەگۆڕەکەشدا:
دڵداری شاعیر کاتی خۆی هێندە وریا و بە جەرگ و بوێر بووە، کە بنەماڵەکەی لەناردنی پەیامی کوردایەتیدا هەر بە منداڵی کەڵکیان لێوەرگرتووە. یانی هەر بە منداڵیئاشنای کاری سیاسی کراوە و یەکێکیش بووە لە یاریدەدەرانی شۆڕشەکەی حیزبی هیوا ورفێق حیلمی. هەر لە سەرەتاکانی ژیانییەوە مەرگی بە گیان کڕیوە و ئامادەیگیانفیدایی بۆ نیشتمانەکەی بووە.
رۆڵی دڵداری شاعیر لە خەباتی کورددا هێندە بەرچاوو دیارە، کە تەنانەت بەلێکدانەوەیەکی دوورودرێژیش لەوانەیە نەتوانین ئەم بابەتە شیبکەینەوە.
کاتی خۆی دڵدار لەوە تیگەیشتووە کە حەسێبی نەتەوە و ئایین و بابەتەکانیتریجێگای مشتومڕی سیاسی و رۆشنبیری لە کۆمەڵگادا لێک جیا بکاتەوە. ئەوەی لە پاش نەوەدو سێ ساڵ و ئێستاش ، زۆر سیاسیی ناوگۆڕەپانی ململانێی سیاسەتی کوردی تێناگەن.
دڵدار هێندە گرنگیی بۆ کۆکردنەوەی شۆڕش و چڕکردنەوەی رۆحی خەباتی ئێمە بووەکە لەپاش نەوەد ساڵ و ساڵی 2007 له‌شاری کۆیه ، بە دەستی چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو په‌لاماری ئارامگاکەی ده‌ده‌ن و بەته‌واوی ده‌یرووخێنن. ئەمەش ئەو کاتە بوو، کە باسیگۆڕینی سروودی نەتەوەیی هاتبووە ئاراوە و گوایە بە میزاجی هێندێک لایەنی ئیسلامیسازگار نەبوو.
واتە "ئەی رەقیب"ەکەی حەزرەتیان هێندە رۆڵی لە کۆکردنەوەی هێزیکورد لە دەوری ئاڵا‌و شۆڕشی نەتەوەییدا زۆر ببوو، کە ئیتر چاوی دوژمنانیشی کوێرکردبوو. بۆیە بە رووخانی گۆڕەکەی دڵدار “ شابەیتی جووڵانەوە و هۆشیاریی نەتەوەیی “ویستیان ئیرادەی کورد زامدار بکەن.
"ئەی رەقیب" حەماسەتی رەسەنی دەروونی کوردێکی تێگەیشتووی پێگەیشتووبوو، کە بوو بە هەوێنی دروستکردنی رۆحێکی تازەی بەرەنگاری نەتەوەیی لەدژی داگیرکەرانو تا ئێستاش لەگەڵ ئەوهەمووە ساڵەیدا کە کورد دەیڵێنەوە، تۆزی کۆنبوونی لەسەر نەنیشتووە.بێجگە لەوەش رۆژ لەدوای رۆژ ئایدۆلۆژیاکانی بێگانە لە بەرانبەر نەتەوایەتیی هەڵقوڵاولە دەروونی دڵدارەوە بە زەلیلی چۆک دائەدەن و کڕنووشی بۆ دەبەن.
لە ماڵپەری فەرمیی حکوومەتیهەرێمدا لەسەر دڵداری جوانەمەرگ (1918 “ 1947) کورتەیەکی جوان نووسراوە، کە لەخوارەوەدەیبینن و منیش نووسراوەکەم بەو بەشە کۆتایی پێ‌دێنم، یادی بەخێر و خوێنەرانی سروودەکەیلەبڕان نەهاتوو و رێبازەکەی پایەدار بێت:
"سروودینشتیمانی
سروودی ئه‌ی ره‌قیب که‌له لایه‌ن شاعیری گه‌وره‌ی کورد، پارێزه‌ر یونس ره‌ئووف ناسراو به‌دڵدار له ساڵی 1940 دانراوه، بووه‌ته به‌شێک له کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگیمیلله‌تی کورد و جێگه‌یه‌کی پیرۆزی له بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان و دڵیجه‌ماوه‌ره‌که‌یدا هه‌یه و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌له‌که‌مانه‌و ئاوێته‌ی بیر و ویژدانی هه‌موو چین و توێژێکی گه‌لی کوردستان بووه.
دڵداری شاعیر که دانه‌ریسروودی (ئه‌ی ره‌قیب)ه، ناوی ته‌واوی یونس مه‌لا ره‌ئوف مه‌لا مه‌حمودسه‌عیده‌و له 20/2/1918 له‌شاری کۆیه له‌دایکبووه‌و له 12/7/1947دا کۆچی دواییکردووه. "
ئه‌ی ره‌قیبهه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان
نایشکێنێدانه‌یی تۆپی زه‌مان
که‌س نه‌ڵێکورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووهقه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مان
ئێمه رۆڵه‌یڕه‌نگی سوور‌و شۆڕشین
سه‌یری کهخوێناوی‌یه رابردوومان
که‌س نه‌ڵێکورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووهقه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مان
لاوی کوردهه‌ستایه سه‌ر‌پێ وه‌ک دلێر
تا به‌خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان
که‌س نه‌ڵێکورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووهقه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مان
ئێمه‌رۆڵه‌ی میدیا و که‌یخوسره‌وین
دینمان،ئایینمان هه‌ر نیشتمان
که‌س نه‌ڵێکورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووهقه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مان
لاوی کوردهه‌ر حازر و ئاماده‌یه
گیان فیدایه،گیان فیدا هه‌ر گیان فیدا
که‌س نه‌ڵێکورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووهقه‌ت نانه‌وێ ئاڵا‌که‌مان
........................................
http://www.sharazurpost.com/Dldar.html (1)
تێبینی : بۆ رۆژی لەدایکبوونی دڵداری شاعیرئەم بابەتەم ئامادە کردووە بەڵامبە پێویستم زانی ئەم بەشەی بخەمە بەردیدی خوێنەران.