دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ فەرەیدون جوانرۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان.

لە درێژەی گرنگیدان بە پێوەندییەکانی پارتەکەمان لە ئاستی کوردستان و جیهاندا، ڕێکەوتی ٢٧ی گڵاڕێزانی ٢٧١١ی کوردی بەرامبەر بە ١٨/ ١١/ ٢٠ ١١ عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری ئاهورا هەورامی و فەرحان کەرەمی سەردانی بەڕێز فەرەیدون جوانرۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان یان کرد.
لەو دیدارە دۆستانەدا کە ٢ کاتژمێر درێژەی هەبوو، گەلێک بابەتی گرنگی وەک بارودۆخی سیاسیی کوردستان بە گشتی و هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت و دۆخی ئێستای پێوەندیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان تاوتوێکران.
لە کۆتاییشدا هەردوو لا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیدارەکە دووپاتکردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ هەولێر
2011-11-18 17:55:59
14 ساڵ و 3 مانگ و 9 کاتژمێر و 39 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان