شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دیداری نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی یەکێتی کورد لە سوریا لە وڵاتی ئەڵمانیا

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
دیداری نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی یەکێتی کورد لە سوریا لە وڵاتی ئەڵمانیا

سەردانی بەڕێز: ئیبراهیم جاف بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا و جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد

دیداری نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی یەکێتی کورد لە سوریا لە وڵاتی ئەڵمانیا

رێکەوتی 19.11.2011 شاندێکی "پارتی یەکێتی کورد لە سوریا" سەردانی بەڕێز ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیای پارتی سەربەستیی کوردستان یان لە ئەڵمانیا کرد.
شاندێکی پارتی یەکێتی کورد لە سوریا بە سەرۆکایەتی بەڕێز: مەروان سەلمان بەرپرسی ڕێکخراوی پارتی یەکێتی کورد لە ئەڵمانیاو بە یاوەریی بەڕێز: ئیقبال موحەمەد کارگێڕی پارتی یەکێتی کورد لە ڕێکخراوی ئەڵمانیای پارت، سەردانی بەڕێز: ئیبراهیم جاف بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا و جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد.
لە میانەی دانیشتنە دوو قۆڵییەکەی هەردوو پارتی دۆست تیشک خرایە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرچوارپارچەی کوردستان و بارودۆخی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی.
دیداری هەردوو لا زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند، باس لە پتەوترکردنی پێوەندییەکانی هەردوولا و چۆنیەتی هاوکاریی نێوان هێزەکانی دوولایەن کرا و هەردوولا ڕێککەوتن لەسەرکارو چالاکی هاوبەش لە پێناو کۆکردنەوەی پشتگیریی زیاتر بۆ پرسی کورد بە گشتی وئامانجەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە هەر چوار پارچەی کوردستان .
هەردوولا هاودەنگ بوون لە پاراستنی ئەزموونی باشووری کوردستان وەک ئەزموونێکی سەرکەوتووی هەموو نەتەوەی کورد و یەکخستنی ماڵی کوردیان لەم قۆناغەدا بەپێویستییەکی مێژوویی زانی و بە تایبەتیش پشتگیری لە داوا ڕەواکانی شۆڕشی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی ڕژێمی داگیرکەری بەعسی سوریا بە ئەرکی هەموو کوردان وەسفکرا. هەر باس لە پوچەڵکردنەوەی پیلانە گڵاوەکانی دوژمنانی کورد بە تایبەتی داگیرکەرانی کوردستان دژ بە گەلی کورد وپرسە ڕەواکەی کرا.
پاشان هەردوو لا بەڵێنیان دا،هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ، بۆ ڕێکخستنی پلاتفۆرمێکی هاوبەشی هەموو هێزە کوردستانییەکان بۆ کارو چالاکی و هەماهەنگی لە ئەڵمانیا.
لەو دیدارەدا هەردوو لایەن بە کارهێنانی چەکی کیمیایی دژ بە گەلی کوردی باکووری کوردستانیان لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری تورکیاوە ئیدانە کرد.
یەکێک لەوتەوەرانەش هەردوو لا پێکەوە یەکدەنگ بوون، مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد بوو،کە بە مافی ڕەواو بێ‌ ئەملاوئەولای خەڵکی کوردستان، بە لە پێش چاوگرتنی تایبەتمەندییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، دانرا.
پاشان هەردوولا باسیان لە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە ئێستا بووەتە پرسێکی گەورەو چارەسەر نەکراو لە گۆڕەپانی سیاسی ئێران و ناوچەکەدا و باس لە یەکڕیزیی خەباتی کورد کرا، کەیەکێک لەو میکانیزمانە دەبێت، ئەو پرسە زیاتر بەرە جارەسەری لە بەرژەوەندی کورد دەبات.

ناوەندی هەواڵ و راگەیاندنی ئەڵمانیای
پارتی سەربەستیی کوردستان
19/11/2011
2011-11-20 17:17:28

14 ساڵ و 3 مانگ و 10 کاتژمێر و 19 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©