سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان: عارف باوەجانی و شاندی یاوەری بەشدارییان لە پانزەهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا لە سلێمانی کرد.


رێکەوتى 22/11/2011 سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان عارف باوەجانی و شاندی یاوەری، علی زیرەک و ئیسماعیل رەسووڵی ئەندامانی سەرکردایەتی و فەرحان کەریمی ئەندامی پێوەندییەکان بەشدارییان لە پانزەهەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا کرد.
ڤیستیڤاڵی ئەمساڵ کە نازناوی خولی وان ی وەک پشتیوانییەک لەو کارەساتەی بە سەر پارێزگاری وان ی باکوری کوردستاندا هاتبوو هەڵگرتبوو. وێرای بابەتەکانی ئەدەبی و هونەری، گرنگییەکی زۆری بە جووڵانەوەکانی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دابوو. بە تایبەت هەولومەرجی ئەم سەردەمەی شۆرشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت سوریا و نەخشی کوردستانیانی ڕۆژئاوای کوردستان.
شایانی باسە، لەم فێستیڤاڵەدا شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان چاویان بە دەیان کەسایەتیی نەتەوەیی و نووسەر و کەسایەتیی فەرهەنگیی هەرچوار پارچەی کوردستان کەوت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان / سلێمانی
2011-11-23 07:36:17
14 ساڵ و 2 مانگ و 20 کاتژمێر و پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان