راگەیاندراوی " هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی کوردستان" بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو: دانیال میتران


هاوڵاتییانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.
گەلەکەمان لە خەباتی بێوچانی خۆی لە پێناوی رزگاریی نیشتمانەکەیدا لە ژێردەستەبوون، توانیبووی سەرنجی دەیان ناوەند و کەسایەتی و دەوڵەتی پێشکەوتنخوازی جیهانی بۆخۆی رابکێشێ, و یەکێک لەو کەسایەتییانە، خاتوو دانیال میتران ناسراو بە دایکی کوردان بوو.
بە داخەوە رۆژی 22/11/2011 هەواڵی دڵتەزینی کۆچی دوایی ئەو تێکۆشەرە جیهانییەی دڵسۆزی خەباتی رەوای گەلەکەمانمان لە میدیاکانەوە پێگەیشت و گەلێ داخبار و خەمگینی کردین.
خاتوو دانیال میتران لە کاتەکانی تەنگانەدا کە حکوومەتی بەعس خەریکی تێکدانی ژیانی خەڵک و ئەنفال و کوشتوبڕی ئازادیخوازانی کوردستان بوو، خۆی و رێکخراوەکە " فرانسلیبرتە" هاوکاریی بەردەوامی گەلی کوردیان دهکردوو و دەنگی کپکراوی کوردی بە گوێی رای گشتی جیهانی دهگەیاندوو. هەر وەها وەکو دایکێکی خەمخۆر و دڵسۆزی کوردان، هەوڵەکانی خۆی لە پێناوی ئاشتی نیشتمانی وبرەوپێدان بە کلتووری تەبایی و لێبوردەیی لە ناو لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا وەگەڕ خستووە.
بە ناوی "هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی کوردستان"ەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گەلی فەرانسە و بنەماڵەی بەڕێزی میتران و ئازادیخوازانی کورد و جیهان دەکەین.
هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆمەڵە - پارتی سۆسیالدێمۆکراتی کوردستان
٢٥ ی خەرمانانی٢٧١١ی کوردی. ١٦ / ٩ / ٢٠ ١١ ی زاینی