بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد و مڵۆزمه‌کانی ناو شۆڕش جەوهەر میرزایی

ده‌توانین بلێین که نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌مێژوو و ده‌وڵه‌ت ده‌بێته کو٠ێنترین نه‌ته‌وه له سه‌ر رووی عه‌رز،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین به هه‌ژارترین نه‌ته‌وه‌ی ناو ببه‌ین که هێشتا نه ولاتێکی هه‌یه و نه مافه‌کانی ده‌سته‌به‌رکراون. ته‌نانه‌ت له رۆژئاوای کوردستان هێشتا مافی هه‌بوونی ناسنامه‌یان پێ نه‌دراوه،مافێ که باسکردنیشی له‌م سه‌رده‌مه‌دا عه‌یبه‌یه. به‌ڵام کورد ئه‌و عه‌یبه‌یه‌شی به گیان کڕیوه و ساڵانێکه هاوار ئه‌کات و گوێگری نییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و مێژووه کو٠ێنه‌ی که نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌یه‌تی، سالانی کو٠ێن هه‌تاکو ئێستاش به به‌رده‌وامی خه‌ریکی راپه‌رین وخه‌بات و تێکو٠ێشان بووه ته‌نانه‌ت ساڵانێکیش حوکمران بووه و حکومه‌تی کردووه. یه‌کێک له‌وانه شه‌ددادییه‌کان بوون . ئه‌و حکومه‌ته‌له ساڵی 951ی زایینی پێکهات و له نێوان ئازه‌ربایجان وئێران هه‌ڵکه‌وتبو و هه‌تاکو سه‌ده‌ی دوازده‌ش خو٠ێی راگرت ئه‌مه ئه‌وه‌ڵ حکومه‌تی کوردی “ له دوای رووخانی ماده‌کان - بوو که کورد به‌خو٠ێیه‌وه‌ی بینی، به‌ڵام دواجار له راگرتنیدا، به‌رامبه‌ر دوژمن تووشی شکست هات و له ده‌ستی دا و جارێکی‌تر که‌وته‌وه ژێر سێبه‌ری دوژمن. جگه له‌وه‌ش جوڵانه‌وه‌کانی کورد به ته‌نها بو٠ێخو٠ێی مێژوویه‌کی دێرینیان هه‌یه. یه‌کێک له‌وانه راپه‌رینی (عه‌بدولرحمان پاشای بابان)بوو که یه‌که‌مین راپه‌ڕینی کورد له دوای دروستبوونی نه‌ته‌وایه‌تیی مۆدێرن له خۆرئاوادا بوو. که‌له‌ساڵانی1806زاینی دا ده‌ستی پێ‌کرد.ئه‌و کاته‌ی به تازه‌کی یه‌که‌م نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست واته ئامریکا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا رزگاری ببوو. یانی له‌وانه‌یه سه‌یر بێت که بڵێم: هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆکردنی هه‌رێمی بابان و فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داگیرکاری عوسمانی‌دا خولیایه‌کی پاشای کورد بوو. خۆ له‌وانه‌یه ده‌نگی پێشکه‌وتنه‌کانی شۆڕشی فه‌رانسه و سه‌ربه‌خۆیی ئامریکایش به گوێی پاشا گه‌یشتبێت !?
عه‌بدولرحمان پاشای بابان که‌سێک بوو که‌خاوه‌نی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بوو که به به‌رده‌وامی بو٠ێ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خو٠ێ شه‌ڕی ئه‌کرد.
لێره‌دا ده‌بینین که نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر له سه‌رده‌مانی کو٠ێنه‌وه بیری له سه‌ربه‌خو٠ێیی و پێکهێنانی حکوومه‌ت کردوه‌ته‌وه و ئه‌و ئامانجه‌ی به ته‌واوکه‌ری کێشه‌کانی خۆی و دڵنیابوون له گه‌شه و ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌کانی خو٠ێی زانیوه.
رۆشنبیری نه‌ته‌وه‌یی
له‌به‌ر بوونی زه‌ختێکی زو٠ێر، که ساڵانێکی دوورودرێژ به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا زاڵ بووه، داگیرکه‌ران یه‌ک له دوای یه‌ک به قوربانی کردنمان و داگیر کردن وسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ژیانی گه‌لی کوردیان تووشی ئاواره‌یی و نه‌هامه‌ت کردووه، دایکانی ئێمه‌یان ره‌ش پو٠ێش و ته‌نانه‌ت چاره‌نوسی سه‌دان له رو٠ێڵه‌کانی کوردیان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ک بردووه، که ئێستاش خۆیان و ته‌رمه‌کانیان نادیارن.
ئه‌گه‌ر بێین و ئاورێک له رابردوو بده‌ینه‌وه له‌وه ناچێت که رو٠ێژێکی خو٠ێش له خو٠ێمان شک به‌رین. وڵاتانی داگیرکه‌ر جگه له کوشتن و بڕین و داگیرکردن ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێ بیر‌و که‌سایه‌تی و ئایین و زمانیشمان لێ بستێنن و له‌ناوی ببه‌ن.
به‌ڵام نابێ هه‌میشه تاوانه‌کان بخه‌ینه سه‌ر دوژمن. چون زو٠ێر جاریش بێ ئه‌وه‌ی به خو٠ێمان بزانین له‌م پرو٠ێسه‌ی داگیرکارییه‌دا یارمه‌تیان ئه‌ده‌ین. تا ئه‌و راده‌یه‌ی که منداڵه‌کانمان زو٠ێرجار له قسه‌کردن به زمانی کوردی شه‌رم بکه‌ن و زو٠ێرتر به زمانه‌کانی بێگانه یا به‌کار هێنانی زو٠ێربه‌ی وشه‌کانی بێگانه هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی بکه‌ن، کاتێک تێکه‌ڵی ناو زمانه کوردیه‌که‌ی ده‌که‌ن و قسه‌ی پێده‌که‌ن.
جگه له‌وه‌ش،جل و به‌رگی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌که‌مان به راده‌یه‌کی زو٠ێر په‌راوێز خراوه و زو٠ێرتر له بو٠ێنه‌کان له‌به‌ر ده‌کرێ. لێره‌دا بێگانه هیچ رۆڵێکی نییه، به‌ڵکو خو٠ێمان ده‌سپێشخه‌ر بووین. جگه له‌وه‌ش هیوای داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان که منداڵه‌کانمانن په‌روه‌رده‌یه‌کی کوردانه ناکرێن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داوایان لێبکه‌ین کورته‌یه‌ک له مێژووی کوردمان پێ بڵێن به دڵنیایه‌وه له‌و باره‌یه‌وه زۆر به‌که‌می ئه‌زانن و زۆر جار له‌و شتانه‌ش که فێریان کردوون، تێ ناگه‌ن. که‌واته کاتێ به‌و نه‌هامه‌تیانه ده‌زانین که کاریگه‌ریی نه‌رێنی زۆری له‌سه‌ر داهاتوی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه و هه‌ست به گۆڕانکارییه‌کی نێگاتیڤ ده‌که‌ین.
که‌وابوو په‌روه‌رده نه‌کردنی منداڵه‌کانمان و نه‌ناساندنی کلتووری نه‌ته‌وه‌که‌مان و دواکه‌وتوویی فیکری، تێنه‌گه‌یشتن له خه‌بات و مێژوو و شارستانییه‌تی کوردی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه‌ش به دڵنیایییه‌وه به‌شێکی بۆ که‌مکاریی خۆمان ئه‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه نییه هیچ فه‌له‌ستینییه‌ک خۆی به هاوڵاتی ئیسرائیل دانانێت و هیچ چیچانییه‌کیش خۆی به رووسی نازانێ!
کاریگه‌ری خه‌باتی حیزبی کوردی له‌سه‌ر دروستبوونی بیری نه‌ته‌وه‌یی:
ئه‌مه ره‌نگه ناخو٠ێشبێ ده‌یڵێم، به‌ڵام تا ئێستاش رۆڵێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌مان نه‌بووه یا به‌رنامه‌یه‌کی تو٠ێکمه‌مان بو٠ێ ئه‌م دیارده‌یه نه‌بووه، که له‌ده‌ستچوونی سامانه فکری و مێژووییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی به دواوه بووه. ئه‌گه‌ر شتانێکیش باس کرابێ زۆربه‌یان له قاڵبی وتار ودروشم دا ماونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو مێژووه پرشنگداره‌ی، یه‌ک به یه‌کی حیزب و لایه‌نه‌کان پێشتر له مه‌یدانی خه‌باتدا خوڵقاندویانه، که‌چی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و چالاکییه جۆراوجۆرانه ئه‌وه نین، پێمانوابێت، له ئاستی خه‌بات و خوێن و ره‌وایه‌تیی شۆڕشی گه‌لێکی 50 ملیۆنیدا بن.
ره‌ت کردنه‌وه‌و گوێ نه‌دان به ئامانجی سه‌ره‌کیمان که ده‌رکردنی رژیمی داگیرکه‌ر له‌خاکی وڵاته‌که‌مانه، ئێستا بووه‌ته شه‌رم. پێموایه ئیتر خه‌ریکه‌ده‌بێ به گوتارێکی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌سته‌واژه‌یه‌کی به‌هێزی شۆڕشگێریإ و نه‌وه‌ی تازه‌ش بۆ وه‌دیهاتنی تێده‌کۆشن. دیاره ئه‌م رێگه‌یه تاکه رێگای خود-ناسینی ئێمه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ین، نه له به‌رژه‌وه‌ندی خو٠ێماندایه و نه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ئامانجانه‌دایه که هه‌زاران رو٠ێله‌ی کورد گیانیان بوی به‌خت کردوه. واته کاراکته‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان لاواز ده‌کات ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی رابردوودا و به په‌رته‌وازه‌یی هه‌نگاو بنێین.
ڕه‌نگه ئه‌م سیاسه‌تی په‌رته‌وازه بوونه له ده‌قی به‌رنامه‌ی حیزبه‌کانیشدا نه‌گونجابێ و بابه‌تێکی تاکتیکی و شه‌خسی بێت. ره‌نگه له ناو په‌یڕه‌و پرۆگرامیاندا وه‌کو تاوان ئاماژه‌ی پێکرابێ و به‌ڵام دیاره هێندێک له براده‌ران و سه‌رکردایه‌تیی حیزبه‌کان به بیر‌و بو٠ێچوونه تایبه‌تی یه‌کانیانه‌وه هه‌ستی کوردانه‌و بیری نه‌ته‌وه‌یی دڵی ئه‌و که‌سانه‌ش که له ناو ریزه‌کانیاندان و له سه‌نگه‌ری ئه‌واندا خه‌بات ده‌که‌ن، ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه‌و لاوازی ده‌که‌ن و به‌ره‌و سارد بوونه‌وه‌و به‌جێهێشتنی سه‌نگه‌ری خه‌بات رێنوێنییان ده‌که‌ن. ئیتر که‌سی رو٠ێیشتووش له گه‌ڵ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و هه‌موو ناخو٠ێشی و سه‌ختیه‌ی که له‌گه‌ڵیدا سازابوو، ئه‌و راستیه‌شیان بو٠ێ ده‌رده‌که‌وێ که بوونه‌ته نێچیری که‌سانێکی بێخه‌م له کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان و له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ک، یه‌کسه‌ر مارکی به‌کرێگیراو یا تێکده‌ریان پێوه‌ده‌چه‌سپێنن و نافه‌رموون که، ئه‌مانه‌مڵۆزمی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکردایه‌تیی شۆڕشی به‌رته‌سککراوی کورد له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌واندان. ئه‌و شۆڕشه‌ی که نه‌وه‌ی تازه‌ش بۆی هه‌یه دوو قسه‌ی خێری تێدا بکات و ناهێڵن و وه‌کو داگیرکه‌ره‌که‌ی وڵات ده‌یانخنکێنن!
خۆ زۆر جاریش راده‌ستی ئاسایشی هه‌رێم و زۆرجاریش به دوو قسه‌ی خێر که به نامه‌یه‌کدا بۆ ئاسایشی ده‌نێرن، راده‌ستی دوژمنیان ده‌که‌نه‌وه و ئه‌و کاره‌ش ته‌نیا به بۆنه‌ی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیکارانه‌ی تاک حزبیی نابه‌رپرسیارانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که ئه‌م هاورێیانه‌ی له حیزب وه‌ده‌رده‌نرێن و کێشه‌یه‌کی زۆری ئاسایشیان نییه و ده‌توانن له هه‌رێمی کوردستاندا بژین، به‌ڵام چونکا رێگه‌ی وڵاته‌که‌ی خو٠ێیان نه‌ماوه‌و به ناعیلاجی ئاواره‌ی شار و شارو٠ێچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بن و که‌س گارانتیی ژیانیان ناکات و حکوومه‌تیش به‌رپرسیار نییه له ژیانیان، مه‌جبوورن به‌ره‌ڕووی هه‌زاران کێشه‌ی سیاسی و ژیانی ببنه‌وه‌و زۆر جاریش مه‌جبوورن بو٠ێ وه‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان به‌ناچاری زو٠ێر شت قه‌بوڵ بکه‌ن.ئه‌و شتانه‌ی له‌دوژمنی کوردیان قبووڵ نه‌کردبوو.
جاری وایه پێش به سه‌ردانیان بۆ لای هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌ران و دۆستان و خزمان و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی خۆیشیان ده‌گرن، که له که‌مپه‌کانی ئه‌و حیزبانه‌دا ده‌ژین، ئه‌مه‌ش به بیانووی ده‌رچوونی بریارێکی ته‌سکبیرانه‌وه‌یه که ته‌نیا کورد و خه‌باته‌که‌ی له‌پێش چاوی نه‌وه‌ی تازه‌دا پێ سووککراوه و هیچی تر!
خۆ له‌وانه‌شه ئیتر به‌ره‌و سیاسه‌ت و خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌که‌یان نه‌گه‌ڕێنه‌وه. ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لایه‌نه ئه‌کتیڤه‌کانمان، که کوردی هه‌ژاریان نیوسه‌ده‌یه پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین و ئافره‌تێک دابنین که وه‌به‌ر شاڵاوی په‌لاماری ئه‌و که‌ڵه‌پیاوانه‌ی حیزب و نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌وتبێت، گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که زیاتر ده‌رئه‌که‌وێت. چونکا ئه‌و ئافره‌ته‌ی له حیزب وه‌کو نه‌فره‌تلێکراوێک ئاواره ده‌بێت، هیچ رێگا چاره و ئاڵتێرناتیڤێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی ده‌ست ناکه‌وێت و زۆریشیان له پاش ماوه‌یه‌ک له شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت داده‌ماڵدرێن.
یانی له ناو ئه‌و مه‌وزوعه‌یدا که بۆی دروست کراوه و له ناو شارێکی دوور له که‌سوکاری خۆیدا و به دوور له پاڵپشتیی ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ش که ئه‌وی له بنه‌ماڵه‌که‌ی دابڕیوه و به‌ر غه‌ززه‌بی ئه‌وانی خستووه، چ شتێک چاوه‌رێی ئافره‌تێکی ده‌رکراو ئه‌کات، جگه له سوک بوون و هاتنه‌ڕێی هه‌زاران کاره‌ساتی نامرو٠ێڤانه?
ئه‌مه مانای ئه‌وه ئه‌دات: بێڕێزی به تاک، بێڕێزییه به ویژدانی مرۆڤایه‌تی و... نه‌ته‌وایه‌تییه‌کی ته‌ندروستیش له‌و خاکه سه‌وز نابێت که حورمه‌تی تاکه‌کانی ناگرێت و کورد ئه‌بێ بۆ دروستکردنی نه‌ته‌وایه‌تییه‌کی پته‌وو کارا، پشت به که‌سایه‌تیی تاکه‌کانی ببه‌ستێت و سووکیان نه‌کات!?
یانی مه‌رجی سه‌ره‌کیی ناسیۆنالیزمێکی به‌هێز، دروستکردنی ویژدانێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزه، که لایه‌نی به‌رپرس ده‌بێ به‌و ویژدانه‌وه له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی ژێرده‌ستی خۆیدا هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
26 / 11 / 2011