ئەڤین موحەممەدی نۆێنەری ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان لە سیمیناری رۆژی دژ بە تووند و تیژی ژنان بەشداریکرد.

لە ڕێکەوتی ٢٥/١١/٢٠ ١١ بە بۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە تووند و تیژی بەرامبەر بە ژنان، لە لایەن ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سیمینارێک بۆ هەر یەک لە فەریبا موحەممەدی و ئیلهام چایچی وسامان سیوەیلی دەرونناس، لە سەر توند و تیژی بەرامبەر بە ژنان لە کوردستان ڕێکخرا.
بۆ ئەو سیمینارە ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتکرابوو، بەڕێز ئەڤین موحەممەدی وەک نوێنەری ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان بەشداریکرد.
نۆێنەری ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان وێرای دەربرینی بۆچوون و پێشنیارەکانی ڕێکخراوەکەی لەو سیمینارەدا، هاوکات لەگەڵ نۆێنەری بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان داوای پێوەندی و پێکەوە کارکردنی کرد و بە گەرمی پێشوازی لە داواکەی کرا. بە تایبەت لەگەڵ نۆێنەری ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان هاورابوون لەوەی کە پێکەوە کاری هاوبەشیان هەبێت.
پاش ٤ کتژمێر ئەو سیمینارە بە سەرکەوتووی کۆتایی پێهات.
ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان
سلێمانی / ٢٥/١١/٢٠ ١١
2011-11-27 07:51:52
14 ساڵ و 2 مانگ و 19 کاتژمێر و 43 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : ژنان