ئوله هۆفمان جێگری سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سویدی به چاک (ده ڵێت منیش هاوکارتان ده‌بم له ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید)
.
دوای ئه‌وه‌ی چاک( کۆمیته‌ی سوید) په‌یوه‌ندی به ئولله هۆفمان دۆستی ناسراوی گه‌له‌که‌مان کرد و داوای لێ کرد که ئه‌میش پالثستی ئه‌م که‌مپینه بکات ، بۆ ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایدا ، سه‌ره‌تا داوای لێ بوردنی کرد ، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ناوی خۆی نه‌خستۆته پاڵ پشتیوانانی ئه‌م که‌مپینه ئه‌ویش به هۆی سه‌رقاڵی به‌هه‌ندێ کاری تایبه‌تیه‌وه ، دواتر ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌و خۆی له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی گه‌لی کوردا وه‌ک کوردێک ده‌ژمێرێت ، بۆیه ئه‌وه‌ی پێی راگه‌یاندین که هه‌وڵی خۆی ده‌دات که له ناو خودی پارته‌که‌ی ، دۆسته‌کانی هه‌وڵ بدات که پاڵپشتی بۆ ئه‌م که‌مپینه به ده‌ست بهێنێ .
شایه‌نی باسه ئولله هۆفمان یه‌کێک له‌سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاتی سویده و ئێستاش جێگری سه‌رۆکی پارتی چه‌پی سویده وه یه‌کێک له و دۆستانه‌ی گه‌لی کورد به‌گشتی و ڕیکخراوی چاک به‌تایبه‌تیه که هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ ناساندنی کێشه‌ی گه‌لی کورد به‌گشتی و تاوانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی ، وه بۆ پاڵپشتی کردنی له گه‌لی کورد 2 جار به‌جلی کوردیه‌وه به‌شداری کۆبۆنه‌وه‌کانی په‌ڕله‌مانی کردوه .
ناوه‌ندی چاک /سوید
20061110
2006-11-09 17:22:32
19 ساڵ و 3 مانگ و 10 کاتژمێر و 8 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان