شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەشداری ژنان لە پێشخستنی رەوتی نەتەوەیی نووسینی: ئەڤین موحەممەدی

ئەڤین موحەممەدی
بەشداری ژنان لە پێشخستنی رەوتی نەتەوەیی نووسینی:  ئەڤین موحەممەدی

ژنان دەتوانن رۆڵی گرنگ ببینن لەوەی کە نەوەیەکی نوێی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی پەروەردە بکەن. دایکان دەتوانن مناڵەکانیان وا باربێنن کە ڕێز لە ڕەگەزی بەرامبەریان بگرن

بەشداری ژنان لە پێشخستنی رەوتی نەتەوەیی نووسینی: ئەڤین موحەممەدی

لاپەرە زێرینەکانی پر لە شانازیی مێژووی کورد و لاپەرە تاڵەکان و نەهامەتییەکانی مێژووی وڵاتەکەمان هەرکامەیان بە شێوەی جیاواز ژنانی کورد تێیدا بەشدار بوون و بگرە لە نەهامەتییەکانیش ژنان زیاتر زەرەر مەند بوون.
ئەوەی کە سەرنجی ڕاکێشام بۆ نووسینی ئەم بابەتە، هیندێک لەو خوشکانە کە خۆیان بە فیمینیست دەزانن و پێیانوایە تا مافەکانی ژنان دابیننەکرێت، دەوڵەتی کوردی دروست نابێت.
منیش پێموایە بە هەموومانەوە ئەرکی سەرشانمانە کە نەهێڵین تووند و تیژی بەرامبەر بە ژنان و کچان و هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگاکەمان بمێنێت. هەر وڵاتێک رێز و یاسایەکی بۆ مافەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ بە گشتی نەبێت، ئەوا بەو وڵاتانە ناسراون کە لە لیستی ڕەشی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤدان.
بەڵام سەبارەت بە ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە، بێ ئەوەی بیربکەینەوە کە ئایا بۆ دابینکردنی مافەکانی ژنان پشت بە چ یاسایەک ببەستین، ئایا بێجگە لەو یاسایانەی کە لە تاران بۆمان دیاریکراوە، دەتوانین یاسایەکی تایبەتمان هەبێت. ئایا تا نەبینە وڵاتی سەربەخۆ، خۆمان چۆن و لە کوێ دەتوانین ببینە خاوەنی یاسایەکی گونجاو بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان ویەکسانی. جا بۆیە پێویستە هەنگاوی یەکەم بۆ دەرکردنی داگیرکەر بنێین، لە هەنگاوی دووهەەمدا و کاتی دروستبوونی دەوڵەت وکوردستانێکی ئازاد، بۆ هەموارکردنی یاسایەکی باش هەنگاوی گەورە بنێین.
من پێموایە لەم سەردەمەدا کە لە تاراوگە دەژین و ڕێژیم حاکمە و یاسامان بۆ دابین دەدکات، ئێمەی کوردی ڕزگاریخواز لە تاراوگە دەتوانین تەنیا لە ڕێگەی میدیاکان و کۆڕ و سیمینارەوە داوا لە کۆمەڵگاکەمان بکەین کە ئەو نەریتە کۆن و ناڕەوایە بەرامبەر بە ژنان وکچانمان بە کار نەهێنن، لەوەش زیاتر هیچی دیکەمان لە دەستنایەت.
بەڵام ئەوەی کە زۆر گرنگەو دەتوانم بڵێم بە خۆشیەوە ڕووناکایی یەکە بۆ ئایندەیەکی زۆر نزیکی ڕزگاریی وڵات و ڕزگاریی ژنانیش لە ژێر ستەمی داگیرکەران و ستەمی پیاوسالاری و کۆمەڵایەتی، ئەوەیە کە ژنانیش بەردەوام و هەروەک هەمیشەش یاریدەدەری پیاوان بن و لە ڕێگەی ڕامیاری و پێنووس و کاری فەرهەنگی و پەروەردەیی و هتد،،،، هاندەری سەرەکی بن، بۆ پێشخستنی بیرۆکەی سەربەخۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ژنان دەتوانن رۆڵی گرنگ ببینن لەوەی کە نەوەیەکی نوێی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی پەروەردە بکەن. دایکان دەتوانن مناڵەکانیان وا باربێنن کە ڕێز لە ڕەگەزی بەرامبەریان بگرن، ڕیز لە ئازادییەکانیان بگرن، هەروەها هەست بە وڵاتداگیرکراوی بکەن و هەر بە مناڵییەوە بەو هەستە گەورە ببن. ئەوکات بێگومان نەوەی داهاتوومان جیلێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیر دەبن و دەتوانن شەقامی کوردستان بکەن بە شەقامی ڕزگاریخوازی و ئازادییخوازیی یەکجاری. هەروەک لاوانی خۆراگری میسر، تا نەمانی دەسەڵاتی یەکجاری تارانی داگیرکەر مەیدانی ئازادی چۆڵ نەکەن.
لە کۆتاییدا دەڵێم بەو هیوایە بە شێوەی یەکسان هەموو ڕەگەزێکی وڵاتەداگیرکراوەکەمان بۆ سەربەستیی سەرەکی کە سەربەخۆیی وڵاتەکەمانە، تێبکۆشین. ئەوکات بە تێروتەسەلی بۆ وەدیهێنانی ئازادییەکانمان هەوڵ بدەین.

2011-11-27 07:55:02

14 ساڵ و 2 مانگ و 19 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©