شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

هێرش بۆ سەر باڵۆێزی بەریتانیا و ئاڵۆزی پێوەندییە دیپلوماسییەکانی وڵاتانی جیهان لەگەڵ ئێراندا.

تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری پسک
هێرش بۆ سەر باڵۆێزی بەریتانیا و ئاڵۆزی پێوەندییە دیپلوماسییەکانی وڵاتانی جیهان لەگەڵ ئێراندا.

باڵۆیزخانەی وڵاتی بەریتانیا، وێڕای تێکشکاندنی شووشه‌ و په‌نجه‌ری باڵوێخانه‌که‌، 6 کارمه‌ندیان به‌دیل گرت و ده‌ستی به‌ سه‌ر چەندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ئەو

هێرش بۆ سەر باڵۆێزی بەریتانیا و ئاڵۆزی پێوەندییە دیپلوماسییەکانی وڵاتانی جیهان لەگەڵ ئێراندا.

دیسانەوە کردەوە نا یاساییەکانی ئێران سەرنجی گشت میدیا جیهانییەکانی بۆ خۆی ڕاکێشا. بە پێێ یاسای نێۆنەتەوەیی هەر وڵاتێک بەر پرسە لە پاراستنی هەموو دەزگاکانی وڵاتانی دیکە لە نێۆ خاکەکەی بە تایبەت باڵۆیزخانەو کۆنسۆلگەرێتی.
دوا بە دوای دانیشتنی ئەنجوومەنی نۆێنەرانی ئێران، بە مەبەستی تاتۆی کردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی بەریتانا،
لە رۆژی سێشەممە ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠ ١١ی زاینی، کۆماری ئیسلامی ئێران بەسیجەکانی سەر بەخۆیانیان هاندا کە نا بەرپرسانە هێرش بکەنە سەر باڵۆیزخانەی وڵاتی بەریتانیا، وێڕای تێکشکاندنی شووشه‌ و په‌نجه‌ری باڵوێخانه‌که‌، 6 کارمه‌ندیان به‌دیل گرت و ده‌ستی به‌ سه‌ر چەندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ئەو باڵۆێزخانەدا داگرت. ئەم کردەوەش زۆر بە تووندی لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی ئیدانە کراو.
هەروەها ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهانی بریاریان دا لە دژکردەوەی ئەو کارە نا بەرپرسانەی ڕێژیمی ئێران باڵۆێزی خۆیان لەو وڵاتە بکشێنەوە.
دوا بە دوای ئەم رووداوە، وڵاتی بەریتانیا لە بریارێکدا ڕایگەیاند کە دەبێت هەموو دیپلوماتەکانی ئێرانی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا وڵاتی بەریتانیا بە جێبێڵن.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە کە وڵاتانی وەک ئیتالیا، ئەڵمانیا، فەرانسە، نۆرویژ و چەند وڵاتی دیکە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون کردووه‌. رۆژێک به‌ر له‌ هێرشکردن بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ تاران، مه‌جلیسی ئێران ده‌نگی به‌ نزم‌کردنه‌وه‌ی ئاستی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و به‌ریتانیا دابوو.
وا چاوەرواندەکرێت کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، ڕێکخراوی ئاساییشی نێۆ دەوڵەتی بریارێکی گرنگ لەو بوارەوە بداتە دەرەوە.

ئارام، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری پسک
2011-12-03 05:52:59

14 ساڵ و 2 مانگ و 21 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©