با پێکه‌وه ئه‌م ژنه کورده ببه‌ینه په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندییه‌وه
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
[email protected]
ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه له هۆڵه‌نده‌ش وه‌کو سوید ، پارته کوردییه‌کان ، ده‌نگی کورده‌کانی دانیشتوی ئه‌م وڵاته به‌هه‌ده‌ر بده‌ن ، نازانم تاکو چه‌ند کورده‌کانی ئه‌وروپا له کاتێکدا ده‌بینن پارتێکی سیاسی هه‌موو ئیمتیازاته‌که‌ی لێ ده‌سێنێته‌وه ، له بیمه‌ی بێ‌کاری و ته‌ندروستی و ... که‌چی ئاماده‌یه ، به بڕیاری پارت و به‌رپرسه‌که‌ی ده‌نگی پێ بدات ، که له لایه‌که‌وه دژ به مافه که‌سایه‌تیه‌کانی خۆیه‌تی ، له‌وه‌ش گرنگتر له هه‌مبه‌ر کورد سیاسه‌تێکی هه‌لپه‌رستانه‌و ترسنۆکانه‌ی هه‌بێت .
له وڵاتی سوید پارته کوردییه‌کان ده‌یان که‌سیان پاڵاوت ، له‌سه‌ر یه‌ک پاڵێوراوی یه‌کگرتوو ڕێک نه‌که‌وتن ، له دوایدا هه‌موو ده‌نگه‌کانیان فه‌وتاند ، له کاتێکدا کورد مافی خۆی بوو دوو کورسی و نیو به‌دىست بهێنێت ، به پێی ژماره‌ی له‌و وڵاته ، بۆیه پێویسته ئه‌قڵ له‌و شکستییه وه‌ربگرین ، له داهاتوو له سوید و هه‌موو وڵاتانی دیکه دوباره‌ی نه‌که‌ینه‌وه .
له هۆڵه‌نده 22ی ئه‌م مانگه، هه‌موو ده‌چین بۆ ده‌نگدان ، له ناو سه‌رجه‌م پارته سیاسیه‌کانی هۆڵه‌ندی ،ته‌نها پارتی سۆسیالست جێگه‌یه‌کی گرنگ و گرنتی داوه به خاتوونێکی کورد ، به پێی ڕاپرسیه‌کانی تاکو ئه‌م چرکه ساته، ئه‌و خاتونه کورده سه‌رده‌که‌وێت و ده‌چێته په‌رله‌مانه‌وه، لێ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش هه‌موو ده‌نگی بده‌ینێ ، کورسیه‌که‌ی مسۆگه‌رتر ده‌که‌ین و پێگه‌ی به‌هێزتر ده‌که‌ین له ڕیزی پارته‌که‌ی ، شانسی ئه‌وه‌ی ده‌ده‌ینێ له خوله‌کانی داهاتووشدا پارته‌که‌ی بێ دودڵی جارێکی دی بۆهه‌مان جێگه بیپاڵێوێته‌وه .
له‌م هه‌ڵبژاردنه، وه‌کو کورده‌کانی دانیشتووی هۆڵه‌نده ، یه‌ک پاڵێوراوی کوردمان هه‌یه، ئه‌ویش خاتوو سادات قه‌ره‌بلووته ، به بنه‌چه خه‌ڵکی کوردستانی باکوور و شاری ده‌رسیمه ، لێ به‌شێک له پارته سیاسییه کوردستانیه‌کان ، به‌جیاجیا قه‌ول و قه‌راریان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی پارته‌که‌ی خاتوو سادات ڕێک خستوه ، به پێی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویانه به‌و پارتانه ، به کۆمه‌ڵ ده‌نگ بده‌ن به لیسته‌کانی ئه‌وان ، ئیتر نازانم بنکه‌ی پارت و کوردپه‌روه‌رانی دانیشتووی هۆڵه‌نده ، له 22-11 ده‌نگ به‌م خاتوونه کورده ده‌دن ، یاخود ئه‌مجاره‌ش پارته‌کان ده‌نگی جالیه‌ی کوردی وه‌کو له سوید کردیان به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن ، له کۆتاییدا ده‌ست به‌تاڵ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌ره‌چینه ده‌رێ .
ئه‌و پارته‌ی که خاتوو ساداتی پاڵاوتووه ، جگه له‌وه‌ی نزیکترین لایه‌نه له خه‌ونه‌کانی کورده‌وه وه‌ک نه‌ته‌وه ، هاوکات داکۆکی که‌رێکی سه‌رسه‌ختیشه له ژیان و گوزه‌رانمان ، سه‌رکه‌وتنیان ستۆپ به هێرشی باڵی ڕاستڕه‌و ده‌کات بۆ سه‌ر ئاستی ژیان و گوزه‌رانی خۆمان و مناڵ و پیر و پوککه‌وته و بێکاره‌کانمان ، بۆیه چ له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی خۆمان و ماڵ و منداڵمان ، چ له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، پێویسته له 22-11 هه‌موو پێکه‌وه ده‌نگ به ژماره 14 له لیستی SP بده‌ین .
له لیستی هه‌مان پارتدا ، دوو دۆستی نزیکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانی تێدایه ، ئه‌ویش هاری ڤان بۆمڵ و خاتوو کریستایه ، ئه‌و دوانه‌ش بۆ زۆر له کورده‌کانی هۆڵه‌نده ناسراون ، هه‌موو متمانه‌یه‌کمان پێیانه به دڵسۆزییان بۆ دۆزه‌که‌مان ، هه‌موو کات له سه‌نگه‌ری گه‌له‌که‌مان و ژیانماندا بوونه ، وه‌لێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگمان له هۆڵه‌نده به‌رزتر و باشتر بێت ، هه‌ست به بوونی خۆمان له‌م وڵاته بکه‌ین ، باشتر وایه پێکه‌وه ئه‌م خاتوونه ده‌رسیمییه ببه‌ینه په‌رله‌مانه‌وه ، تا ماڵ وه‌ستابێت ئه‌وی دی حه‌رامه .
بۆ ئه‌وه‌ی له لێقه‌ومان و ناخۆشیه‌کاندا ، له ئاسته‌نگی و مه‌ینه‌تیه‌کاندا له هۆڵه‌ندا زووتر ده‌نگمان به ده‌سه‌ڵات و ڕایگشتی بگات ، با هه‌موو پێکه‌وه به ده‌نگه‌کانمان ئه‌م کورسییه بۆ خاتوو سادات مسۆگه‌ر بکه‌ین ، به ده‌نگه‌کانمان بیبه‌ینه په‌رله‌مانه‌وه‌و پێگه‌ی له‌ناو پارته‌که‌ی به‌هێز بکه‌ین .
http://www.sp.nl/2006/concept-kandidatenlijst.shtml
http://kurdistannet.biz/2006/11-2006/9-11/jneki.pdf