شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سیناریۆی پاش کشانەوە حکوومەتی داهاتوو، حکوومەتی یاسا نییە، حکوومەتی جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسایە

عەلی زیرەک
سیناریۆی پاش کشانەوە حکوومەتی داهاتوو، حکوومەتی یاسا نییە، حکوومەتی جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسایە

کاتی ئەوە هاتووە حکوومەتی داهاتووی عێراق راسپێرن، مادەی 140 جێبەجێ بکات. خاکی داگیرکراوی کورد بگێردرێتەوە بۆ باوەشی کوردستان و سنوورەکان

سیناریۆی پاش کشانەوە
(حکوومەتی داهاتوو، "حکوومەتی یاسا!" نییە، حکوومەتی جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسایە)


لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئامریکا، زۆرانبازییە گەورەکە دەستی پێکرد و ململانێی نێوان ئێران و ئامریکا، حکوومەتی تەوافوقیی عێراقی کرد بە دوو لەتەوە.
مالیکی فەرمانی گرتنی بۆ هاشمی دەرکرد و پێشێلکارییەکی دەستووریشی بەناوی خۆیەوە تۆمار کرد. داوای وەرگرتنەوەی حەسانەی لە ساڵح موتڵەگ کرد و حکوومەتە پڕ کێشەکەی خۆیی تا لێواری مردن برد و لە کۆتا بریاریشیدا وتی: ئەگەر پارلمان بە قسەی من نەڕوات، دەست لەکار ئەکێشمەوە. ئەوە بوو، ئێران گۆڵێکی گەورەی لە شیعەی عێراق کرد و جارێکیتر پابەندی بریارەکانی خۆی کردنەوە.
مالیکی دۆڕا?!
مالیکی بوو بە قوربانیی فراوانخوازیی ئێران لە عێراق و ئامریکاش جارێکیتر، بە بێ‌ سوپا و کارداری سیاسیی راستەوخۆ، سەلماندی، ئەو خوێنەی لە عێراقدا داویەتی هەر وا بە سانایی نابێتە قوربانیی دەسەڵاتی شیعە و دەسەڵاتی سەرکوتکارانەی ئێرانی. چونکا پەیامە راستەقینەکەی ئامریکا پلۆرالیزم و دێمۆکراسی بوو بۆ عێراق، نەک دامەزراندنەوەی حکوومەتێکی بەعسیی شیعەی تازە و بەهێزتر کردنی پێگەی ئێران لە ناوچەکە. چونکا ئەگەر حاڵەتی دڵخوازی شیعە و ئێران روو بدات، دەسەڵاتەکەی ئەسەد قایم دەبێتەوە و دروشمی "رێگای قودس لە کەربەلاوە تێدەپەڕێ" دێتەدی و عێراق و سووریاش دەلکێن بە ئێرانەوە. ئەمە یانی رۆژهەڵاتی دێمۆکراتیکی ناوین نایەتە دی و ئیسڕاییلیش دەفەوتێ‌، کە ئەم حاڵەتەش نامومکینە.

دوو پایتەخت و دوو بەرەی سیاسیی جودا

نزیکبوونەوەی هاوپەیمانی کوردستانی و عێراقییە، ئەگەری گۆڕانکاریی تازەو
داننان بە کۆتاییهێنان بە کێشەی کورد و جێبەجێکردنی ماددەی 140، یان راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و هەرێمی عەرەبیی سوننەی عێراقی و لەوانەشە گۆڕینی ئاراستەی دەسەڵات بە قازانجی حکوومەتێکی (سوننە - کورد پەسند)ی لێبکەوێتەوە. کەچی کورد دەبێ‌ لەم قۆناغەدا پێداگری لەسەر مافەکانی خۆی بکات و لە ئەگەری جێبەجێنەبوونی مافەکانیدا، بەشداری لەو ململانێ بێ دەسکەوتەدا نەکات.
بەڕای من 2012 ئۆسلووبی سیاسی و رەوشی کارکردن لە سیاسەتی عێراقیدا دەگۆڕدرێت. کوردستان بە گشتی بەرەو ئاراستەیەکی باش ئەڕوات و دەبێتە پایتەختی راوێژ و پێکەوەهەڵکردنی قەوارەکان و یەکلاییکەرەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

ئامريکا ئەمجارە چ پلانێکی بە دەستەوەیە?

أ‌. ئامریکاش دەزانێ‌، پلۆرالیزم لە عێراقدا چارەسەر نەبوو!
لە تاقیکردنەوەی ئامریکادا بۆ ئەو حکوومەتانەی رووخاون، "مۆدێلی لکاندن و بە زۆرەملێ پێکەوە ژیاندن" ناوەڕۆکی خۆی لەدەست داوە، بۆیە ئامریکا مەجبوورە جامەژەهرەکە قووت بدات.
ب‌. جیاکردنەوەی سنوورەکان
کاتی ئەوە هاتووە حکوومەتی داهاتووی عێراق راسپێرن، مادەی 140 جێبەجێ بکات. خاکی داگیرکراوی کورد بگێردرێتەوە بۆ باوەشی کوردستان و سنوورەکان دیاری بکرێن. دیاریکردنی سنوورەکانی نێوان کورد و عەرەب، بە قازانجی سوننە و شیعەشە!
ت‌. سێ‌ دەوڵەتی خاوەن رێز
سەروەریی پارێزراوی عێراقییەکان بەستراوەتەوە بە رێزگرتن لە ماف و سەروەریییەکانی یەکتر و گۆڕینی چەمکی ململانێی سیاسی، لە یەکتر شکاندنەوە بۆ رێز لە یەکتر گرتن. هەتا نەگەینە قۆناغی هاوڵاتیبوونی یەکسان و سنووری دەسەڵاتەکان دیاری نەکرێن، ئەوا ململانێکان لە جێگەی خۆیدا درێژەی هەیە و گەلانی عێراقیش بەردەوام لە زەرەردان.
پ‌. سێ‌ پێگەی سیاسیی جیاواز بۆ ئامریکا
لە کاتی دروستبوونی سێ حکوومەتی ناوچەییدا لەسەر خاکی عێراق، ئامریکا زیانەکانی قەرەبوو دەبێتەوە. دەتوانێ‌ هەرێمێکی سوننەی بێ کێشەی وەک ئۆردونی ببێت. هەرێمێکی شیعەی خاوەن دێمۆکراسیی ببێت، کە کەرامەتی خۆی بەدەست بێنێتەوەو نەهێڵێ ئێران گەمە بە پیرۆزی و سەروەرییەکانیان بکات. کوردستانیش دەتوانێ ناوچەیەکی بازرگانیی وەک دوبەی بێت. ناوچەیەکی کشتوکاڵیی گەورە بێت و ئاوەدانییەکی گەورەش بە خۆیەوە ببینێ‌، ئەگەر ئەم یەکەم مۆدێلە دێمۆکراسییەی ناوچەکە “ لە دوای شەڕی ساردەوە “ بپارێزرێت.

مالیکیش دەزانێ‌، شەڕی ناوخۆ بە قازانج نییە!

ئەگەر باش بڕۆینە پێشەوە، لە ئێستادا سەرۆکایەتی عێراقییە، لەلای کورد بارمتەی ماددەی 140- ن!... ئەمە دروشمێکی تازەی سیاسییە و دەتوانێ بەشێک لەهەیمەنەی کورد لە ناوچەکەدا بچەسپێنێ‌.
سەرۆکایەتیی سوننە تاکو ئەم ماوەیە لەوانەبوو، دانیان بە گەورەیی ماڵی کورد و سەروەرییەکانی و مافەکانیدا نەنابێت، بەڵام لە هەڵاتنی سەرۆکایەتی سوننەوە لەدەست فراوانخوازیی مالیکی و شیعە و ئەگەری قوربانیکردنی سەرۆکایەتییەکانیان و سزادانیان وەکو لەسێدارانەکەی سەددام، دۆخی سیاسیی عێراق گۆڕا.
مالیکی لەگەڵ ئەوەیدا زانیویەتی شەڕ بە قازانجی نییە، خۆی کرد بە قوربانیی بارودۆخێکی تازە، کە دەستی ئێرانیش بەخۆیەوە لە عێراقدا کورت بکاتەوە.
رێگاچارە:
ئەگەرچی ئامریکا لەکاتی هاتنیەوە رإای لەوە نەبووە، شیعە باڵادەست بێت و کوردیشی بە شیاوی ئەوە نەزانیوە ئەو رۆڵە یەکلاییکەرەوەی ئێستای طؤرإةثاني سياسيي عي٠ێراق ببینێ‌، بەڵام پێشبینییەکانی ئامریکا وا دەرنەچوون و مەجبوورە بۆ سەرکەوتن بە سەر ئێراندا لە ناوچەکە، پلانی خۆی بۆ عێراق بگۆڕێ. چونکا پێیوابوو، ئەگەر شیعەکان بگرێت، ئەوا بەرەو ئێران ناچن، کەچی شیعەی عێراق وەک پەپوولەی کوێرن و تاکە رووناکاییەکیش کە شکی ئەبەن، ئێرانە. بۆیەش حکوومەتی داهاتوو، "حکوومەتی یاسا!" نییە، حکوومەتی جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسایە و بەمشێوەیەش لە تەنگژەی عێراق رزگاریان دەبێت و ئەگەر نەکرا، ئەوا عێراق پارچەپارچە دەکەن.
2011-12-23 11:21:17

14 ساڵ و 1 مانگ و 16 کاتژمێر و 17 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©