پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی .

هاونیشتمانانی کوردستانی
خەڵکی تامەزرۆی سەربەخۆیی و سەرفرازی کوردستان
بە تێپەربوونی هەموو ساڵەکان، کۆمەڵێک ڕووداوی مێژوویی لەگەڵ خۆی بە جێدێلێت و لە ساڵی نۆیدا چەند رووداوێکی نۆێ دێنێتە ئاراوە.
ساڵێ ٢٠ ١١ هەر لە مانگەکانی سەرەتاوە بە شۆرشی بەهاری عەرەبیەوە دەستی پێکرد و زۆر گۆرانکاری لە ناوچەکانی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناڤینی دروستکرد.
کە کوردیش بەردەوام چاوەڕوانی سەربەخۆیی و سەروەرییە لە یەکێک لە ساڵەکانی مێژوودا. بەو هیوایە بە مزگێنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردی پێشوازی لە ساڵی ٢٠ ١٢ بکەین.
ئێمەوەک "پارتی سەربەستیی کوردستان" پیرۆزبایی خۆمان، بەبۆنەی جێژنی کریستیان و دەستپێکی ساڵی تازەی زایینیەوە، ئاراستەی هاوڵاتیانی کریستیانی کوردستان و جیهان دەکەین. هیواخوازین ساڵی تازەمان ساڵی ئاشتی و ئازادی و دابینبوونی مافە ڕەوا و ئینسانییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و رزگاریی یەکجاریمان لە بندەستەیی بێت و ساڵی ئاشتی و ئارامیش بێت بۆ گەلانی جیهان.
سەرکردایەتی
"پارتی سەربەستیی کوردستان"
23/12/2011