شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ی کرد.

پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ی کرد.

عارف باوەجانی سەرۆکی پارت وئەندامانی سەرکردایەتی، عەلی زیرەک بەرپرسی راگەیاندن و محەممەد جەمشیدی بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێر و ئاهوورا هەورامی و عادڵ مەریوانی راوێژکارەکانی سەرۆک و فەرحان کەریمی ئەندامی پێوەندییەکان، سەردانی دەفتەری سیاسیی "حیزبی دێمۆکراتی کوردستان"

پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ی کرد.

رێکەوتی 24/12/2011 شاندێکی"پارتی سەربەستیی کوردستان" پێکهاتوو لەهەر یەک لە بەڕێزان: عارف باوەجانی سەرۆکی پارت وئەندامانی سەرکردایەتی، عەلی زیرەک بەرپرسی راگەیاندن و محەممەد جەمشیدی بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێر و ئاهوورا هەورامی و رەهەند مەریوانی راوێژکارەکانی سەرۆک و فەرحان کەریمی ئەندامی پێوەندییەکان، سەردانی دەفتەری سیاسیی "حیزبی دێمۆکراتی کوردستان"یان کرد و لەلایەن شاندی حدک-ەوە بە گەرمی پێشوازی کران.
شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کەپێکهاتبوون لەبەڕێزان: "کەماڵ کەریمی" ئەندامی دەفتەری سیاسی، "حەسەن قادرزادە" ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی تەشکیلات و "ئێقباڵ سەفەری" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و "سمایل بازیار" ئەندامی پێوەندییەکانی حیزب و "خەلیل فەرامەرزی" ئەندامی کۆمیسیۆنی تەشکیلات و "رەحمان رانسووری" بەرپرسی ناوەندی یەکی کوردستان،خۆشحاڵیی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی.
لەم دیدارەدا کە نزیکەی سێ‌ سەعاتی خایاند شاندی هەردوولا لەسەر ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناوین و باکووری ئافریقا و ئێران و کوردستان باس و وتووێژیان کرد.
باسێک لەسەر بارودۆخی ئێران بەگشتی و رۆژهەڵاتیکوردستان کرا و تەوەری سەرەکیی ئەم باسەش شێوازی هەڵسوکەوتی کورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی مانگی رەشەممەی پارلمانی ئێراندا بوو.
هەر لەم دیدارەدا باسێک لەسەر چۆنییەتی هەڵسوکەوتی لایەنە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێکهاتنی بەرەی کوردستانی بۆ رۆژهەڵات هاتەئاراوە و هەردوولا پێداگرییان لەسەر ئەوەکرد کە لایەنە کوردییەکان پێویستە هاوکاری یەکتر بن و لە دژی کۆماری ئیسلامی و بە قازانجی گەلی کوردستان کێشە و ناکۆکییەکانیان فڕێ بدەن.
لەکۆتاییشدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێوەندیی زیاتر کردەوەو هیوای بەردەوامی دیدار و هاوکاریی زیاتریان خواست.
لەکۆتایی دیدارەکەشدا شاندی "پارتی سەربەستیی کوردستان" لەنیوەڕۆخوانێکی رازاوەدا میوانی "حیزبی دێمۆکراتی کوردستان" بوون.

ناوەندی هەواڵ و راگەیاندنی
پارتی سەربەستیی کوردستان
25/12/2011

2011-12-27 12:59:40

14 ساڵ و 1 مانگ و 16 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©