شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەردانی ئەنجومەنی بەرگری لەزیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بارگای ناوەندیی پارتی سەربەستیی کوردستان

ناوەندی هەواڵ و راگەیاندنی
سەردانی  ئەنجومەنی بەرگری لەزیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان  لە بارگای ناوەندیی  پارتی سەربەستیی کوردستان

لەم دیدارەدا شاندی میوان وێڕای ناساندنی ئەنجومەنەکەیان و ئامانج لە دروستکردنی ئەو رێکخراوە کە مەبەستی خزمەتکردن بە بەندکراوانی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستانە، کۆمەڵە بابەتێکیان لەسەر شێوازی کارکردن و کەڵک وەرگرتن

سەردانی ئەنجومەنی بەرگری لەزیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بارگای ناوەندیی پارتی سەربەستیی کوردستان

دوانیوەڕۆی پێجشەممە 29/12/2011 شاندێکی ئەنجومەنی بەرگری لە زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان" پێکهاتوو لە بەڕێزان: سۆران نووری و سەڵاح خزری و خالق عمرزادە و محەممەد شاروێرانی و رەحیم مەحموودی ئەندامانی کومیتەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەن، سەردانی بارگای ناوەندیی "پارتی سەربەستیی کوردستان" لەهەولێری پایتەختکرد، و لەلایەن شاندی پارتی سەربەستی یەوە کە پێکهاتبوون لە هەریەک لەبەڕێزان: عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی و عەلی زیرەک و محەممەد جەمشیدی ئەندامانی سەرکردایەتی و ئاهوورا هەورامی راوێژکاری سەرۆک و کەماڵ کیشوەردووست ئەندامی پێوەندییەکان، پێشوازیکران.
لەم دیدارەدا شاندی میوان وێڕای ناساندنی ئەنجومەنەکەیان و ئامانج لە دروستکردنی ئەو رێکخراوە کە مەبەستی خزمەتکردن بە بەندکراوانی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستانە، کۆمەڵە بابەتێکیان لەسەر شێوازی کارکردن و کەڵک وەرگرتن لە هاوکاریی لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات بۆ پێشخستنی دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ و بەندکراوانی سیاسیی رۆژهەڵات خستەڕوو.
هەر وەها باسیان لە چالاکییەکانی داهاتوویان کرد کە بە قازانجی بەندییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەیدەبەن و داوای هاوکاریشیان لە "پارتی سەربەستیی کوردستان"کرد کە لە کۆنفرانس و سێمینارەکانی داهاتوویاندا چالاکانە بەشدار بن.
لەسەر ئەم تەوەرانەی سەرەوە و دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ کارکردنی هەمەلایەنە بۆ پێشخستنی کاروباری پێوەند بە زیندانییانی سیاسی هەردوو لا بە تێروتەسەلی قسەیان کرد و بۆچوونەکانی خۆیان دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ و راگەیاندنی
پارتی سەربەستیی کوردستان
29/12/2011

2011-12-29 18:17:55

14 ساڵ و 1 مانگ و 9 کاتژمێر و 17 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©