ئێمە وەک "پارتی سەربەستیی کوردستان" لەگەڵ ئەوەیدا بەتوندی ئیدانەی ئەو کاەساتەی گوندی رۆبۆسکێی شێرنهخ دەکەین و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی کارەساتەکە
پارتی سەربەستیی کوردستان" بە توندی ئیدانەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی کوردستان دەکات.

"پارتی سەربەستیی کوردستان" بە توندی ئیدانەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی کوردستان دەکات.
بەگوێرەی هەواڵەکان، شەوی 28/12/2011 فڕۆکه جهنگییه بێ سهرنشینهکانی سوپای تورک، کاروانێکی قهڕهباڵغیان له گوندی رۆبۆسکێی شێرنهخ بۆردومان کرد که هەموویان هاوڵاتی مەدەنی بوون و له باشووری کوردستانهوه نهوتیان دەهێناو تهمهنیان له نێوان 18 بۆ 20 ساڵ دابوو. کە لە کۆی ئەم کارەساتانەدا 37 هاوڵاتی سیڤیلی کورد تا ئەم رێکەوتە شەهیدکراون.
ئەم کارەساتە لە کاتێکدا روودەدات کە سەرۆک وەزیرانی تورکیا: ئۆردووغان، لە کۆبوونەوەیەکدا کە میدیا و راگەیاندنەکانیشی تێدا ئامادەبوون، داوای لێبوردنی لە خەڵکی دەرسیم کرد کە لە کۆمەڵکوژییە بە ناوبانگەکەی 1937 دا بە دەستی حکوومەتی ئەو کاتی (جەهەپە) کۆمەڵکوژی کرابوون و سیاسەتی حیزبەکەی خۆیشی بە دێمۆکراتیک وەسف کرد.
هەمووی ئەم سیاسەتانەی حکوومەتی تورکیا کە باس لە بە مۆدێل کردنی ئەم شێوە حکوومەتە لە وڵاتانی ئیسلامیدا دەکات و بانگەشەی دێمۆکراسییەتی تورکی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەتورکیادا دەکات، ئەوە دەردەخات کە سیاسەتی دووڕوویی تورکیا و ئۆردووغان هیچ شتێکی بۆ چارەسەریی مافەکانی نزیک بەنیوەی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی پێ نییە کە زۆربەی هەرەزۆری ئەو نیوەیە کوردن و ساڵانێکە لە ژێر فشاری توانەوە و سڕینەوەی کەمالیستە تازەو کۆنەکاندا ورد دەکرێن و دەپروێن.
ئێمە وەک "پارتی سەربەستیی کوردستان" لەگەڵ ئەوەیدا بەتوندی ئیدانەی ئەو کاەساتەی گوندی رۆبۆسکێی شێرنهخ دەکەین و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی کارەساتەکە دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندار و زیانلێکەوتووانی ئەو رووداوە تاڵە دەخوازین، هیوادارین ساڵی 2012 ساڵی سەرکەوتنی خەباتی نەتەوەکەمان لەهەر هەموو پارچەکانی کوردستان و ساڵی سەربەخۆیی و رزگاریی ئێجگاریمان لە ژێردەستەیی بێت.
سەرکردایەتی سیاسی
پارتی سەربەستیی کوردستان
29/12/2011