له پارێزگای ئیلام له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ساڵانه ٤٢٠ که‌س خۆیان ده‌کوژن
موزه‌ففه‌ر ئیلامی . تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
قه‌نبه‌ری هۆیی سه‌ره‌کی خۆکوژییه‌کانی گه‌ڕانده‌وه بۆ کێشه‌ی ئابوری، و هه‌روه‌ها به‌شێکی دیکه‌ی گێڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که پارێزگای ئیلام له زۆر باره‌وه پشگۆێ خراوه، ناوبراو رایگه‌یاند که له ماوه‌ی ١٠ ٠ ساڵ پێشه‌وه تا ئیستاش، ئیلام له بواری
له پارێزگای ئیلام له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ساڵانه ٤٣٠ که‌س خۆیان ده‌کوژن.
ده‌روێش قه‌نبه‌ری، نۆێنه‌ری شاری ئیلام له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران. له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی مهر افزود ئێران ڕایگه‌یاند، که هه‌ل و مه‌رجی ژیانی خه‌ڵک له ئیلام له‌و په‌ڕی دڵنگرانی دایه، فشاری دژواری ژیانی خه‌ڵکی ئیلام له گشت بوارێک‌دا گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌که که به پێی ئاماری ساڵانه‌ی مامناوه‌ندی ٣٤٠ که‌س له ده‌ست دژواری ژیانیان خۆیان ده‌کوژن، که به‌شێک له‌و که‌سانه به خۆ سووتاندن گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگه‌یاند به پێی ئاماری خۆ کوژی گشتی له ئێران ، پارێزگای ئیلام پله‌ی یه‌که‌مه له زۆری خۆکوژاندا.
قه‌نبه‌ری هۆیی سه‌ره‌کی خۆکوژییه‌کانی گه‌ڕانده‌وه بۆ کێشه‌ی ئابوری، وهه‌روه‌هابه‌شێکی دیکه‌ی گێڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که پارێزگای ئیلام له زۆر باره‌وه پشگۆێ خراوه،ناوبراو رایگه‌یاند که له ماوه‌ی ١٠ ٠ ساڵ پێشه‌وه تا ئیستاش، ئیلام له بواری مۆدێرنکردن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه سه‌ندندا گرنگییه‌کی ئه‌و تۆێی پێ نه‌دراوه.
دانیشتووانی شاری ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌و په‌ڕی بێزاریدان به ده‌ست ئه‌و ڕێژیمه داسه‌پاوه‌ی کۆماری ئیسلامی دا.
شه‌ممه 20 گه‌ڵارێزانی 2706 ی کوردی.
2006-11-12 10:43:21
19 ساڵ و 3 مانگ و 16 کاتژمێر و 47 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان