سەردانی شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی سەربەستیی کوردستانیان لە شاری سلێمانی کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ سلێمانی
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان عەتا ناسرسەقزی بەرپرسی پێوەندییەکانی سلێمانی کۆمەڵە، ئارش زەکەریایی، موحسین عەبدولی و تەحسین ئیزەدی ئەندامانی پێوەندییەکانی کۆمەڵە
سەردانی شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی سەربەستیی کوردستانیان لە شاری سلێمانی کرد.
لە ڕێکەوتی ٥/١/٢٠ ١٢ شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان عەتا ناسرسەقزی بەرپرسی پێوەندییەکانی سلێمانی کۆمەڵە، ئارش زەکەریایی، موحسین عەبدولی و تەحسین ئیزەدی ئەندامانی پێوەندییەکانی کۆمەڵە، سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان لە شاری سلێمانی کرد.
شاندی ناوبراو لە لایەن بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و ئیسماعیل ڕەسووڵی و موحەممەد جەمشیدی ئەندامانی سەرکردایەتی و موحەممەدی کەرەمی و هێدی رۆژهەڵاتی کادیرانی پێوەندییەکانی پسک و ئەڤین موحەممەدی بەرپرسی ڕێخکراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکران.
جێگای ئاماژەپێدانە لەو دیدارە دۆستانەدا هەردوو لا باسیان لە سەر گرنگی پێوەندی دوولایەنە کردەوە. هەروەها باسیان لە سەر هەل و مەرجی ئەمرۆی کوردستان و ئێران بە گشتی کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ سلێمانی
٥ / ١/ ٢٠ ١٢
2012-01-08 15:01:40
14 ساڵ و 1 مانگ و 12 کاتژمێر و 35 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان