شاندێکی کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ سلێمانی
لە بەڕێزان یەدوڵا خەلیلی جێگری پێوەندییەکانی سلێمانی کۆمەڵە، و سەعید ئەمانی ئەندامی پێوەندییەکانی کۆمەڵە، سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان لە سلێمانی کرد.
شاندێکی کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد.
ڕێکەوتی ٥/١/٢٠ ١٢ شاندێکی کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان یەدوڵا خەلیلی جێگری پێوەندییەکانی سلێمانی کۆمەڵە، و سەعید ئەمانی ئەندامی پێوەندییەکانی کۆمەڵە، سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان لە سلێمانی کرد.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێشوازیان لە میوانەکانی کۆمەڵە کرد، بریتی بوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و ئیسماعیل ڕەسووڵی و موحەممەد جەمشیدی ئەندامانی سەرکردایەتی و موحەممەدی کەرەمی کادیری پێوەندییەکانی و عەزەم سۆهرابی بە رپرسی کۆمیتەی شارەزووری پسک.
لەو دیدارەدا باس لە سەر لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردستانیەکان بە ئایدولۆژیاو هزری جیاوازەوە.
هەروەها لەو دیدارەدا دۆستانەدا باس لە چالاککردنی پێوەندی دوولایەنەکرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ سلێمانی
٥ / ١/ ٢٠ ١٢
2012-01-08 15:06:55
14 ساڵ و 1 مانگ و 12 کاتژمێر و 30 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان