ناوبراو زۆر خۆشحاڵی لە پێشکەوتنەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان دەربری و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ پارتی سەربەستی خواست. هەروەها ناوبراو ئاماژەی بە دڵسۆزی و چالاکی سەرۆکی ئەم پارتە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات کرد.
هونەرمەندی نەتەوەیی ڕەشیدی فەیزی نژاد سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.
ڕێکەوتی ٥/١/٢٠ ١٢ هونەرمەندی نەتەوەیی ڕەشیدی فەیزی نژاد سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی لە شاری سلێمانی کرد. و لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پسک و ئیسماعیل موحەممەدی و موحەممەد جەمشیدی ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەڤین موحەمەدی بەرپرسی ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان و فەرحان کەریمی و هێدی ڕۆژهەڵاتی ئەندامانی پێوەندییەکان لە سلێمانی بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
ناوبراو زۆر خۆشحاڵی لە پێشکەوتنەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان دەربری و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ پارتی سەربەستی خواست. هەروەها ناوبراو ئاماژەی بە دڵسۆزی و چالاکی سەرۆکی ئەم پارتە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات کرد.
هاوکات کە بەڕێز فەیزی نژاد سەردانی پارتی سەربەستی کرد، چەندین کەسایەتی سیاسی و پزشکی و سەربازی کوردستانی میوانی پسک بوون، بەو بۆنەوە هونەرمەندی نەتەوەیی بۆ ماوەی یەککاتژمێر بە دەنگە خۆشەکەی گۆرانی وەک دیاری پێشکەشی پارتی و سەربەستیی کوردستان ومیوانەکانی کرد.
ئەوەش بووە مایەی خۆشحالی میوانەکان و ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
لە لایەن سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە سوپاس و پێزانی گشت ئەندامانی پسک ئاراستەی ناوبراو کرد و بە ڕیزەوە بۆ شۆێنی مانەوەی بەڕێکرا.


ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. ٥/ ١/ ٢٠ ١٢