شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

لە ژێر ناوی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەنگاوی نۆی بەرەو ئایندە! کۆرێک بۆ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە شاری سلێمانی ڕێکخرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ سلێمانی
لە ژێر ناوی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەنگاوی نۆی بەرەو ئایندە! کۆرێک بۆ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە شاری سلێمانی  ڕێکخرا.

هەر لەو پێوەندییەدا ناوبراو ئاماژە بە زوڵم و زۆر و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و تێشکی خستە سەر شێوەکانی ئاسیمیلاسێۆنکردنی ناوچەکە.،لە بوارەکانی زمانەوانی، پەروەردە، جلوبەرگ

لە ژێر ناوی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەنگاوی نۆی بەرەو ئایندە! کۆرێک بۆ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە شاری سلێمانی ڕێکخرا.

ڕۆژی ٧ / ١/ ٢٠ ١٢ لە لایەن قاوەخانەی کولتوری لە شاری سلێمانی کۆرێک لە ژێر ناوی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەنگاوی نۆی بەرەو ئایندە! بۆ بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوە چوو.
لەو کۆڕەدا کە دەیان کەسایەتی رۆشنبیر و سیاسی و رۆژنامە نووس و تێکۆشەری دێرین بەشداربوون. زۆر بابەتی گرنگ لە لایەن بەڕێز باوەجانی باسی لێوەکرا و لە لایەن بەشدارانەوە پێشوازی لە بابەتەکانی کرا. بە پێ راو بۆچوونی بەشداربووان لەم کۆرەدا زۆر کەڵکی باش لە باسەکە وەرگیراوە.
ڕیزبەندی بەرنامەکە بە شێوەی خوارەوە بەڕێوە چوو.
سەرەتا لە لایەن کاک ئیسماعیل ڕەسوڵی بە خێرهاتنی میوانەکان کرا و بیوگرافی کاک عارف بۆ بەشداران خۆێنرایەوە، داواتر داوا لە بەڕێزباوەجانی کرا بۆ پێشکەشکردەنی وتارەکەی
بابەتەکانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە شێوەی خوارەوە پێشکەشکرا.
پاش بە خێرهاتنی میوان و کەسایەتییەکان، بەڕێزیان کورتە پێناسەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بوارەکانی ئابوری و ژیوپۆلیتیک و مێژوویەوە. کە لە هەموو ئەو بوارانەوە پێناسە لە بە دەوڵەتبوونی ئەو بەشەی کوردستان دەکات پێشکەشی بەشدارانکرد.
هەر لەو پێوەندییەدا ناوبراو ئاماژە بە زوڵم و زۆر و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و تێشکی خستە سەر شێوەکانی ئاسیمیلاسێۆنکردنی ناوچەکە.،لە بوارەکانی زمانەوانی، پەروەردە، جلوبەرگ و زۆر نموونەی دیکە.
هەروەها ناوبراوە باسێکی لەسەر چۆن پارتەکانی رۆژهەڵات چ هەنگاوێک بنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پلانانەو چۆن خۆیان بۆ بە سەربەخۆ بوونی ئەو بەشەی کوردستان ئامادە بکەن پێشکەشکرد.
هەر لە درێژەی باسەکەیدا خۆێندنەوەیەکی کورتی لە سەر پارتی سەربەستیی کوردستان و ئامانج و پرۆژەکانی داهاتووی ئاراستەی بەشداربووان کرد.
لە بەشی کۆتایی باسەکەیدا بەڕێز باوەجانی: باسێکی گشتی لە سەر هەلومەرجی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان، نموونەی باشور و دەستکەوتەکانی، ڕاپەرینەکانی سوریا و کوردانی رۆژئاوا، باکور و کردەوە درندەکانی دەوڵەتی تورکیا، بە تایبەت ڕووداوای ئەم دواییەی شرناخ.
لە پاش پێشکەشکردنی بابەتەکەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە لایەن بەشدار بووانەوە وێرای ئەوەی کە زۆربەیان هاورابوون لەگەڵ بۆچوونەکانی ناوبراو هاوکات چەندین پرسیار ئاراستەی بەڕیزیان کرا. کە لە لایەن بەڕێزیانەوە وڵامی پرسیارەکان درایەوە.
شایانی باسە کە چەند میدیایەکی کوردی لەو کۆرەدا بەشداربووان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ سلێمانی
١٧ی فەبرواری ٢٧١١ ی کوردی. ٧ / ١/ ٢٠ ١٢
2012-01-10 07:58:50

14 ساڵ و 1 مانگ و 19 کاتژمێر و 37 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©