شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەر دەرچوونی ئەندامێک لە ڕیزەکانی پارتی سەربەستی لێدوانێک دەدات بە میدیا کوردییەکان.

ئاهورا هەورامی
ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەر دەرچوونی ئەندامێک لە ڕیزەکانی پارتی سەربەستی  لێدوانێک دەدات بە میدیا کوردییەکان.

جێی نگرانی و داخە کە تاکە کەسێک خەبەری وا ناخۆش و ناڕاست بڵاو دەکاتەوە، و هیندێک سایتیش بە بێ ئەوەی بکۆڵنەوە لە ڕاست و دروستی هەواڵەکە وەک دەستەگووڵی هەواڵ لە سەرەوەی سایتەکانیان بڵاوی دەکەنەوە

ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەر دەرچوونی ئەندامێک لە ڕیزەکانی پارتی سەربەستی لێدوانێک دەدات بە میدیا کوردییەکان.

هەموو میدیا و ماڵپەرە بەڕێزە کوردییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە پارتی سەربەستیی کوردستان هیچ کێشەیەکی سیاسی تێدا رووینەداوە، ئەو مزگێنییەی یەکریزیی پارتەکەمان بە بەلگەوە بە خەلکی وڵاتداگیرکراومان و گشت میدیا کوردییەکان دەدەین. زۆریش نگرانین لەوەی کە ئەو هەواڵە ناڕاستە ئەگەر دڵی یەک نەفەری خەمخۆری ڕیزەکانی گەلیشی نارەحات کردبیت.
بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین کە ئەو هاوبیرەمان بە ناوی کاک عەلی زیرەک لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی پێشووی خۆی لە پارتی لیبراڵدیمۆکراتی پێشوو کێشەی هەبووە، چەند جارێکیش بانگمان کردوە و داوامان لێکردوە کە دۆستانە وبرایانە کێشەکانی لەگەڵ هاوڕێکانی پێشووی خۆی چارەسەر بکات. بەڵام ناوبراو ئامادە نەبووە ئەو کێشانە چارەسەربکات و بە پەلە لە پارتی سەربەستیی کوردستان چووە دەرەوە. هەر بە پەلەش ئەم پارتەی کە لە ١٥/ ١٠  / ٢٠ ١١ هەڵوەشاوەتەوە دیسانەوە ڕایگەیاندووەتەوە.
هەروەها ناوبراو ڕ ایەگەیاندوە کە گوایا ئەوان بەو مەرجە هاتوون کە تا کۆنگرەی دووەم پێکەوە کار بکەین، ئەوەش ڕاست نییە، ئەو برادەرانە لەو ڕێکەوتی ١٥/ ١٠  / ٢٠ ١١ پارتی پێشووی خۆیان هەڵوەشاندووەتەوەو سەنگەری خەباتیان گواستەوە بۆ نێۆ ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان. تاک تاکیش وەک ئەندامی نۆی هاتوونەتە ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان و فورمی ئەندامەتیشیان پرکردوەتەوە، هەر و رۆژ پاش هاتنی ئەو بەڕیزانە پارتی سەربەستیی کوردستانیش لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی پێشوازی لەو هەنگاوەیان کرد.
ئەو هاوبیرەش کە رۆشتووە بۆ خۆی یەکێکە لەو کەسانە کە فورمی نۆێی پرکردوەتەوە بە واژۆ و پەنجەمۆری خۆیەوە و داوای ئەندامەتی لە پسک دەکات، فورمی ناوبراویش وەک بەڵگە لامان هەیە. ئیتر هیچ مەرج و گرێبەستێک لە نێوانمان نەبووە. باشترین بەڵگەش ڕاگەیاندراوەکەی خۆیانە کە لە گشت میدیاکان لە ١٥ / ١٠  / ٢٠ ١١ بڵاوکرایەوە. بە خۆشییەوە گشت هاوڕێیان و هاوبیرانمان کە پێشتر لە پارتی لیبراڵ بوون ئیستا بە بیرێکی نەتەوەیەوە لە ریزەکانی پسک دا درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆاین دەدەن و ئەو ڕاگەیاندراوەی کاک عەلی ش ڕەد دەکەنەوە.
جێی نگرانی و داخە کە تاکە کەسێک خەبەری وا ناخۆش و ناڕاست بڵاو دەکاتەوە، و هیندێک سایتیش بە بێ ئەوەی بکۆڵنەوە لە ڕاست و دروستی هەواڵەکە وەک دەستەگووڵی هەواڵ لە سەرەوەی سایتەکانیان بڵاوی دەکەنەوە. ئەوەی لای ئێمە گرنگە یەکێتی و یەکریزی گەلە. بۆ ئەو یەکریزییەش هەنگاوی زۆر باشمان هەلگرتووە و بەردەوامیش دەبین بۆ بە هێزکردن و یەکریزی کردنی زیاتر.
بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوەو بە بەڵگەوە دەێڵێم ودووبارەی دەکەمەوە کە پارتەکەمان لە جاران زیاتر یەکگرتووە. پێویستە ئەوەش بڵێم کە لەم ٣ رۆژەدا مەقەرەکانیشمان دوورە لە کێشەو ناکۆکی.
پێویستە ئەوەش بڵێم کە هەر کات ناوبراو ویستی بێتەوە ناو پارتی سەربەستیی کوردستان لە سەربنەمای هیندیک پرینسیپ ئێمە ئامادەین وەریگرینەوە.
ڕێزمان بۆ هەموو لایەک
ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٢/ ١ / ٢٠ ١٢ هەولێر
2012-01-12 16:22:16

14 ساڵ و 1 مانگ و 11 کاتژمێر و 15 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©