هونەرمەند پەیوەند جاف دەستخۆشی ئاراستەی پارتی سەربەستی کرد لەمەر پێشکەوتنەکانی ئەم پارتە لە چەند بواری جیاوازدا.
هونەرمەند پەیوەند جاف سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.

ڕێکەوتی ١٣/١/٢٠ ١٢ هونەرمەند پەیوەند جاف سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد، و لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پسک و موحەممەد جەمشیدی ئەندامانی سەرکردایەتی و ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری سەرۆکی گشتی بە گەرمی پێشوازیکرا.
هونەرمەند پەیوەند جاف دەستخۆشی ئاراستەی پارتی سەربەستی کرد لەمەر پێشکەوتنەکانی ئەم پارتە لە چەند بواری جیاوازدا.
لە لایەن سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە سوپاس و پێزانی گشت ئەندامانی پسک ئاراستەی ناوبراو کرد. هەروەها سەرۆکی پارتی سەربەستیی ئاماژەی پێشکەوتنی هونەری کوردی لە زۆر بواردا کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هونەری هەر کەسێک موڵکی نیشتیمانەکەیەتی و داوای لە گشت هونەرمەندانی کوردستان کرد کە ڕۆڵی کاریگەریان لە بوارەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگادا هەبێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. ١٣/ ١/ ٢٠ ١٢
2012-01-15 13:49:00
14 ساڵ و 1 مانگ و 13 کاتژمێر و 49 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان