سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان یادی ٢ی ڕێبەندان لەگشت گەلی کورد لە هەر ٤ پارچەی کوردستان پیرۆز دەکات. پارتیمان لە یەکەم رۆژی دامەزراندنیەوە و تا گەیشتن بە سەربەخۆیی یەکجاری
پیرۆزە ٢ی ڕێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان.
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان.
خەڵکی تامەزرۆی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان. هاوڵاتیان و خەباتکارانی نیشتیمانپەروەر.
بە هاتنەوەی ساڵیادی دامەزراندی دەوڵەتی کوردی بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی موحەممەد، وێرای ئەوەی کە ئەمرۆژە پیرۆزە هەموومان شاد دەکاتەوە، بەڵام هەموو سات و کاتێکش ئەوەمان وەبیر دێنیەوە کە ئێمە پێشتر خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ بووین. هەر بۆیەش پێویستە خەبات و تێکۆشانمان چر تر کەینەوە لە پێناو دامەزراندنەوەی کۆماریکی دیکەی سەربەخۆیی و سەرفرازی گەلەکەمان لە ژێر ستەمی ئێران و شوینیستی داگیرکەر.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان یادی ٢ی ڕێبەندان لەگشت گەلی کورد لە هەر ٤ پارچەی کوردستان پیرۆز دەکات. پارتیمان لە یەکەم رۆژی دامەزراندنیەوە و تا گەیشتن بە سەربەخۆیی یەکجاری خەباتی لە پێناو سەربەستی وڵاتەکەمان کردوەتە هەوێنی تێکۆشانی، و لەم رۆژە پیرۆزەدا بەڵێن نۆی دەکەینەوە کە تا گەیشتن بەو ئاواتەش درێژەی دەبیت.
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا داوا لە گشت پارت و لایەن و خەباتکارانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی دەکەین، کە هەموو تواناو تێکۆشان و هێلی خەباتیان وەگەرخەن بۆ سەربەخۆیی و بە دەستهێنانی دەوڵەتی کوردستان. با چیدیکە چاوەروانی کات وهەلومەرج نەبین بۆ گەلەکەمان برەخسێت. هەموو هەلومەرج و دەرفەتێک لە ڕێگەی توانایی و زانایی خۆمانەوە دەتوانرێت بێتە ئاراوە و سەرنجی جیهانی بۆ ڕاکێشین بۆ پشتیوانی کردنمان، وەک گەلانی دیکە کە لە ساڵانی ڕابووردو توانیان ئەو سەرکەوتنە مەزنانە بە دەست بێنن و ئاڵای سەروەری بەرزکەنەوە.
بە هیوای پتەوترکردنی خەبات لە پێناو سەربەخۆیی نەتەوەکەمان،
بە هیوای لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردستانیەکان لە پێناو پێکەوە کارکردن بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ی ڕێبەندانی ٢٧١١ ی کوردی. ٢٢ / ١ / ٢٠ ١٢ ی زاینی