نۆێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەحوازییەکان لە بەریتانیا بەشداری کرد
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە مەبەستی پێکەوە کارکردنی نەتەوەکانی بندەست ڕێکخرا. بەڕێز ئامینە فەیزی بە نۆینەرایەتی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو کۆبوونەوە بەشداریکرد.
نۆێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەحوازییەکان لە بەریتانیا بەشداری کرد
ڕێکەوتی، ٢٢/١ / ٢٠ ١٢ ، بەبۆنەی ٢٢یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی دیمۆکراتی گەلی عەرەبی ئەحواز ، کۆبوونەوەیەکی بۆ گشت نەتەوەکانی دیکەی بندەست لە ئێران لە لایەن بەرەی ناوبراو لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاوە بە مەبەستی پێکەوە کارکردنی نەتەوەکانی بندەست ڕێکخرا. بەڕێز ئامینە فەیزی بە نۆینەرایەتی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو کۆبوونەوە بەشداریکرد.
لەو کۆبوونەوەدا چەندین پێشنار و ڕاوبۆچوونی جیاواز باسی لێوەکراو لە کۆی گشتی لە چەند پروتووکۆڵێکی بەکەڵک بۆ گشت لایەن ڕێکەوتنی لە سەر کرا. هەر لەو کۆبوونەوەدە نۆینەری پارتی سەربەستیی کوردستان بە ناوی گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٢ ساڵەی دامەزراندنی بەرەی دیمۆکراتی گەلی عەرەبی ئەحواز کرد.
هەر هەمان رۆژ پانێلێکی تەلەفزۆێنی لە کاناڵی شەرقییە بۆ نەتەوەکان ڕێکخرا، هەروەها چەند کەسایەتیەکی وڵاتانی عەرەبی تێیدا بەشدار بوون، ناوی بەرنامەکەش چۆنیەتی چالاککردنی وڵاتانی عەرەبی بۆ پشتیوانی لە دۆزی نەتەوەکانی بندەست. کە بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە تەلەفون لەو بەرنامە راستەخۆی تەلەفزۆێنییەدا دا بەشداریکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان،
٢٣/ ١ / ٢٠ ١٢
2012-01-27 12:13:38
14 ساڵ و 15 کاتژمێر و 22 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان