لە درێژەی باسەکەیدا بانگەشەی گشت هێزو لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە هەنگاوی بە پەلە بۆ لێکنزیکبوونەوە بنێن. ناوبراو پێکەوە کارکردنی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم کاتەدا بە پێویستیەکی گرنگ و بەپەلە پێناسەکرد
لە ناوچەی شارەزووری باشوری کوردستان کۆبوونەوەیەک بۆ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ڕێکخرا.

لە ڕێکەوتی ٢٧ / ١ / ٢٠ ١٢ ی زاینی بە ئامادەکاری کۆمیتەی شارەزووری پارتی سەربەستیی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ ئەندامان و لاینگران و دۆستانو چەند میوانێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە دەڤەری شارەزوور بەڕێوە چوو.
کۆبوونەوە سەرەتا لە لایەن بەڕێز سمایل ڕەسووڵێ ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە سلێمانی کرایەوە. ناوبراو وێرای بە خێرهاتنی میوانەکان، ئاماژەی بە چەند خاڵی گرنگی خەبات وئامادەکاری پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
پاشان داوا لە بەڕێز عارف باوەجانی کرا کە بابەتەکەی خۆی ئاراستە بکات، بەڕیزیان تیشکیان خستە سەر چەند خاڵێکی گرنگ بە شێوەی خوارەوە.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەردەمانی دەسەڵاتدارێتی حکومەتی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێرانی داهاتووی چاوەروانکراو، هەروەهاڕۆژهەڵاتی کوردستان لە داهاتوودا و ڕۆڵی پارتە کوردستانیەکان. لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێز باوەجانی تیشکی خستە سەر هەلومەرجی ئیستای ئێران و گەمارۆ ئابورییەکانی یەکێتی ئوروپا و وڵاتانی زلهێز بۆ سەر ئێران و قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئەم رێژیمە. هەر لە درێژەی باسەکەیدا بانگەشەی گشت هێزو لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە هەنگاوی بە پەلە بۆ لێکنزیکبوونەوە بنێن. ناوبراو پێکەوە کارکردنی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم کاتەدا بە پێویستیەکی گرنگ و بەپەلە پێناسەکرد، و ڕایەگەیاند ئەگەر لایەنەکان خۆیان بە خەباتگێری ڕێگای گەل دەزانن، با لە بەر خاتر و بەرژەوەندی گەل ئەم لێکنزیکبوونەوە دروستبکەن و چیدیکە دوای نەخەن.
لە بەشی کۆتایی بابەتەکەیدا ناوبراو ئاماژەی بە هەنگاوەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان و پرۆژەکانی بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.
لەو کۆبوونەوەدا کەدەیانکەس لە ئەندامان و لاینگران و دۆستان و چەند میوانێکی پارتیمان تێێدا بەشدار بوون. بە پرسیار و تێبینی بەشداربووان، قسەکانی بەڕێز باوەجانیان بەرز نرخاند.
ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان/ سلێمانی ٢٧ / ١ / ٢٠ ١٢