کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان یش که به فه‌رمی له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی کۆمەڵە لەو وڵاتە بانگهێشت کرابو، یه‌کێک له لایه‌نه به‌شداره‌کانی کۆڕیاده‌که بوون
بەشداری کردنی کۆمیتەی نۆروێژی پسک لە یادی ڕۆژی کۆمەڵە.

ڕۆژی شەممە ١٥ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١١ی کوردی هاوکات لەگەڵ ٤ی ٢ی ساڵی ٢٠ ١٢ی زایینی کۆڕیادێک بۆ ڕێزگرتن له یادی ٤٢ هەمین ساڵیادی ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری ئۆسلۆ لە وه‌ڵاتی نۆروێژ،له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی نۆروێژی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌چو.
بۆئه‌م کۆڕیاده حیزب وکه‌سایه‌تیه سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستان بانگهێشت کرابوون.
کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان یش که به فه‌رمی له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی کۆمەڵە لەو وڵاتە بانگهێشت کرابو، یه‌کێک له لایه‌نه به‌شداره‌کانی کۆڕیاده‌که بوون. شانده‌که‌ی پسک پێکهاتبوون له به‌ڕێزان خوشکه پەروین فیشاڵ ناسراو بە نیشتمان و کاک ڕێبوار ئەحمەدزادە و کاڕوخ ئەحمەدی.
سەرچاوەی هەواڵ:
کۆمیتەی نۆروێژی پسک
2012-02-10 19:46:46
14 ساڵ و 7 کاتژمێر و 49 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان