گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی گازی خۆرهه‌ڵاتی ئێران له خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وته کار.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ڕێژی پاشایه‌تی پێشووی ئێران هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که چاڵاوگه‌و شۆێنه گرنگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به شێوه‌یه‌ک بخه‌نه گه‌ڕه‌وه که خه‌ڵکی کوردستان هه‌ست به‌وه نه‌که‌ن که له خاکی کوردستاندا سامانی وا مه‌زن و به به‌ره‌که‌ت هه‌یه، مه‌ترسیه‌که‌شیان ئه‌وه بوو که نه‌وه‌ک هزری جیابوونه‌وه له نێو خه‌ڵکدا دروست ببێت.
دوای 25 ساڵ دزه‌کاری ڕێژیم له شار‌و ناوچه‌کانی کوردستان،به هۆی زۆری نه‌وت و گاز له ناوجه‌ی ئیلام،ئه‌مساڵ پاڵاوگه‌ی گازی به ناوی گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئێرانی ئاشکرا کرد. سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی ئه‌م پاڵاوگه‌یه که گاز ده‌داته ده‌ره‌وه له ناوچه‌ی ته‌نگه‌ی 70 کیلۆمتری شاری ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌یه، له نێۆ شاره‌کانی ئه‌یوان و شێروان و چرداوڵ ئه‌م پاڵاوگه‌یه گاز ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو پاڕێزگای ئیلام و شاره‌کانی دیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که ده‌ستی پارتیمان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که‌وتووه، که ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ماوه‌یه‌کی زۆره له ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانی وڵاتانی ئوروپاوه خه‌ریکی کردنه‌وه وئاشکراکردنی زۆر شۆینی گرنگی نه‌وتدارییه له ئیلام ،له حاڵێکدا که خه‌لکی ئیلام به ده‌ست کێشه‌ی ئابورییه‌وه له‌وبه‌ری بێ زاری نگرانیدان.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه که ئێرانی داگیرکه‌ری خاک وسامانی کوردستان،
ماوه‌یه‌که له‌ڕیگه‌ی کومپانیایی هيدروزاگرۆزی نه‌رویجی یه‌وه، خه‌ریکی زۆر پرۆژه‌ی نه‌وته له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
بالۆێزی وڵاتی نه‌رویج له ئێران، ڕایگه‌یاند پرۆژه‌ی 1(ئه‌ناران) یه‌کێک له گرنگترین پرۆژه‌کانی نه‌وت و گازی وڵاتی ئێران که کۆمپانیای هيدروزاگرس وڵاتی نه‌رویج کاری تێدا ده‌کات.
1.(ئه‌ناران) یه‌کێکه له ناوچه‌کانی سه‌ربه پارێزگای ئیلام.
موزه‌ففه‌ر ئیلامی . تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
شه‌ممه 20 گه‌ڵارێزانی 2706 ی کوردی.